خۆی لێکردووین بە بووخچەی پەڕۆ.
بوخچە: پارچە پەڕۆیەکی گەورەی چوارگۆشەیە، کەلووپەل یان بەرگ و قوماشی تێدەکرێت، پاشان کۆدەکرێتەوە و چوار سەرەکەی بە یەکەوە گرێدەدرێت، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە سەرمابردەڵەبێت و لەسەرمادا بەرگی زۆری چڵکن و پیسی لەبەرکردبێت، بەهۆیەوە بووبێتە گاڵتەچی خەڵکی.[1]