=KTML_Bold=بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە دادەخرێت.=KTML_End=
ئەنجوومەنی بازاڕی دراوی شاری #سلێمانی# لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژانی هەینی #21-04-2023#، شەممە #22-04-2023#، یەکشەممە #23-04-2023# بەهۆی هاتنی جەژنی جەژنی ڕەمەزانەوە بازاڕی دۆلارەکە دادەخرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو #24-04-2023# بازاڕەکە دەکرێتەوە و دەوامی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە هێشتا ڕوون نییە لە هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەینی یاخود شەممە یەکەم ڕۆژی جەژنە و بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە سبەینێ لیژنەی بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگ بکەن. [1]