=KTML_Bold=ئەوانەى بینیمن سەما دەکەن=KTML_End=
#سروشت نەوزاد#
پاشان ناوە زۆرەکانم لە جانتاکە نا و بەڕێکەوتم.
گرنگ بوو، دەبوو ڕووداوى خۆم بئافرێنم
لە شەڕى پڕوپووچى و سەر وەختى کەشفى مانا…
پاشان لە شارى سارد، لەو جێگەیەى
شەقامەکان تەنگ دادێن و ئاڕاستەکان
بە نێو یەکدا کە لوول دەخۆن
یاخود لەو ئاوێنەى چەشنى سواڵکەر
ڕوخسارەکان کە لێى دەنوون
ڕەنگە ڕەوان تر گۆرانییەکەم لە کۆڵ بکەم:
دەڵێم بەختەوەرى، یان ئازادییەکەم و تەنانەت
ڕازاوەترین شتەکانیش
هەڵگەڕاوەى ئەوە نین کە دەڵێم:
دەڵێم: پێڵاوەکانم، یاخود؛ غەریبى
کە دێڕێکى دیکەى نووسینمە…
پاشان بە ڕێگاوە، غەمگین بە تەنیشت زۆر کەس و تەنانەت زۆر شتیشدا.
هەروەها بە تەنیشت قەرەجەکان و منداڵانى پێ پەتییان،
ئەوانەى بینیمن سەما دەکەن، کۆڵەکانیان لە پشتدایە
جار نا جار لە دامێنى قیرەکاندا
خێوەتە شڕەکانیان هەڵدەدەن.[1]