خێڵ بار ئەکا، تازە بلە کەپر ئەکا.
خێڵ: مەبەست لە چەند بنەماڵە و خێزانێکی کۆچەریین (فەرهەنگی خاڵ) لە کوردەواردا خێڵەکان بەپێی وەرزەکان و سەرما و گەرمای ناوچەکەیان گەرمیان و کوێستان دەکەن، واتە: لە وەرزە ساردەکاندا دێنە ناوچەی گەرمیان، لە وەرزە گەرمەکاندا دەچنە کوێستانەکان، پەندەکە بە کەسێک دەوترێت کە کار بە پێچەوانەی خەڵکەوە ئەنجامبدات.[1]