=KTML_Bold=ململانێی نوێی یەکێتی و پارتی=KTML_End=
بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچە، ئەمڕۆ 20ی نیسانی 2023 وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازی بوو. بەڵام بانکەکانی #سلێمانی# بەبیانووی نەبوونی پارە مووچەی خانەنشینانی دەزگای ئەیلولیان ڕاگرت و لە بانکەکان بە پێیان ڕاگەیەنراوە پارە بەردەست نییە و تا دوای جەژن ناتوانن مووچەیان پێ بدەن. میدیای پارتی لەسەر خەرج نەکردنی مووچەی پێشمەرگەی ئەیلول هێرشی توندیان کردە سەر #قوباد تاڵەبانی# و ڕایانگەیاند بە فەرمانی ئەو مووچەیان لە سلێمانی بۆ خەرجناکرێت.
هەمان گرفت لە سلێمانی بۆ بەشێکی خانەنشینان و مووچە خۆرانی تر درووست بووە و بانکی باخان لە سلێمانی لەناو خانەنشینانی سەربازی ئەمڕۆ #20-04-2023# تەنیا مووچەی ئەوانە دابەش دەکات کە پلەی خانەنشینیان نەقیبە.
لەبەرانبەردا لە کاردانەوەی بڕیارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ خانەنشینانی سەربازی یەکێتی لە #هەولێر# سەردانی بانکی حەمرینیان کردووە و پێیان ڕاگەیەنراوە مووچەیان بۆ خەرجناکرێت. میدیای یەکێتی وەزیری دارایی تۆمەتبار کردووە بەوەی بە فرمانی پارتی لە پشت بڕیارەکەوەیە.
بۆ یەکەمجارە ململانێی پارتی و یەکێتی بگاتە ئەو ئاستە مووچەی بەشێک لە مووچە خۆران ڕابگرن. لە کاتێکدا هەردوو دەزگای ئەیلول و بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە دوو دەزگای سەربە وەزارەتی داراین. [1]