بەرزی پەستانی خوێن یەکێکە لە هۆکارە مەترسیدارەکانی نەخۆشی دڵ، لە قۆناغەکانی سەرەتادا ڕەنگە نیشانەیەکی زۆر دەرنەکەوێت، هەر بۆیە زۆرکات بە بکوژیی بێدەنگ دەناسرێت، هەندێک هۆکار هەیە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەستانی خوێن دادەنێن و بەرپرسن لە بەرزکردنەوەی، (ماڵپەڕی OnlyMyHealth) ئەو هۆکارانەی بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1- فشاری دەروونی=KTML_End=
کاتێک فشاری دەروونی بەرز دەبێتەوە، جەستەت هۆڕمۆنی ئەدریناڵین و کۆرتیزۆل بەرز دەکاتەوە، ئەمەش وادەکات لێدان دڵ خێرابێت و پەسانی خوێن بەرزبێتەوە، ئاساییە هەندێک کات تووشی فشاری دەروونی ببیت، بەڵام بە بەردەوامی مەترسی هەیە.
=KTML_Bold=2- کافایین=KTML_End=
لێدانی دڵ خێرا دەکات و پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە، ئەمەش لەو کەسانە خراپتر دەبێت کە هەستیارییان بە کافایین هەیە و ڕێژەیەکی زۆریشی لێدەخۆن.
=KTML_Bold=3- دەرمان=KTML_End=
هەندێک جۆری دەرمان هەیە کە زەخت بەرز دەکەنەوە، وەکوو هەندێک جۆری دەرمانی دژە هەوکردن یان دژە خەمۆکی.
=KTML_Bold=4- جگەرەکێشان=KTML_End=
مەترسیدارە بۆ دڵ، چونکە دەمارەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە و فشاری خوێن بەرزدەبێتەوە، ئەم کاریگەرییە کاتییە ئەگەر تەنیا یەک دوو جار جگەرەبکێشیت، بەڵام ئەگەر بە بەردەوامی جگەرەبکێشیت، تووشی زەخت دەبیت.
=KTML_Bold=5- هەندێک جۆری خواردن=KTML_End=
ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر لە سۆدیۆمی تێدایە سوێرن مەتسیدارن بۆ زەخت، وەکوو خواردنی خێرا. [1]