کرێشی سەر یەکێکە لە نیشانەکانی ئەکزیما، کاتێک ئەکزیما لە بەشێکی جەستە دەدات، بە ئاسانی نابینرێت، بەڵام ئەم جۆرەی کە تووشی پێستی سەر دەبێت، هۆکارە بۆ هەوکردن، خورو و وشکبوونی پێستی سەر.
=KTML_Bold=نیشانەکانی ئەکزیما لە پێستی سەر:=KTML_End=
- سوور دەبێتەوە و توێک هەڵدەدات.
- چەور دەبێت.
- خورویەکی زۆر و هەستکردن بە سووتانەوە.
- کرێش درووستدەکات.
- ئەگەر بەردەوامی هەبێت و چارەسەر نەکرێت، دەبێتە هۆی دەردانی ئاوی گوێچکە.
- ڕەنگی پێست دەگۆڕێت پاش چاکبوونەوە. [1]