خواردنی زۆری شەکر و شیرینی لەگەڵ فشاری زۆری دەروونی و خواردنی دەرمانی چارەسەری ترشی گەدە ( زانتاک یا پرازۆل) وە پیسبوونی ژینگە هۆکارەکانی سەرەکی کەمی کانزای زینک دەژمێردرێت.
زیاتر لە 300 ئەنزیم پێویستی بەم کانزایە هەیە وە بۆ درووستکردنی پڕۆتینی تایبەت بە پێست، نینۆک و قژ زۆر پێویستە، وە بۆ بەرگری لەش لە خڕۆکە سپیەکان.
=KTML_Bold=لە منداڵ:=KTML_End=
دواکەوتنی گەشەکردنی جەستەیی، توانای بیرکردنەوە گەشەکردنی سیفاتەکانی جنسی بەتایبەتی لە کوڕ، پەڵەی سپی لە نینۆک، تەنک بوونی قژ یا ڕوتانەوەی، سکچون، زوو هەڵامەت گرتن.
=KTML_Bold=لە گەورە:=KTML_End=
1. بێهێزی جەستەیی، بێهێزی جنسی وە نەزۆکی بەتایبەت لە پیاو.
2. خەمۆکی و خەواڵویی.
3. قژ ڕووتانەوە یان تەنکبوونی.
4. پەڵەی سپی لە نینۆک.
5. لە پێست: زیپکە، بیرۆ، درەنگ خۆشبوونەوەی برین.
6. برینی ناو دەم و لێو.
7. کەمی ئارەزووی خواردن.
8. کەمبوونەوەی توانای بۆن کردن یا تام کردن.
9. کەمخەوی.
10. درووست بوونی گرێ لە پڕۆستات لە پیاوان.
11. درووست بوونی گرێ لە مەمک لە خانمان.
12. کەمبوونەوەی توانای بیرکردنەوە.
13. هەستیاری لە لوت و جیوب.
=KTML_Bold=خواردەمەنی دەوڵەمەند بە زینک:=KTML_End=
گۆشتی ئاژەڵی، ماسی و سەدەف، پاقلە و لۆبیا و فاسۆلیا و نۆک و نیسک، چەرەسات، تۆوەکان (کونجی) ، میوە (قەیسی، خورما) ، شیر و بەرهەمەکانی، هێلکە.
=KTML_Bold=وەکو دەرمان:=KTML_End=
ڕۆژانە پێویستی بە 10 ملگم هەیە وە دەبێت بەلایەنی کەم بۆ سێ مانگ بخورێت تاوەکو کاریگەر بێت. [1]