هەندێک گرفتی تەندرووستی هەیە، کە جەستەت ئاگادارت دەکاتەوە لێی، ئەویش بەوەی کە لای چەپی سکت و هەندێک کاتیش بەشی خوارەوەی ئازارێکی زۆرت دەبێت، کە دەکرێت نیشانەبێت بۆ:
=KTML_Bold=1- نەخۆشی قۆلۆن=KTML_End=
بە تەنیا ئەم نیشانەیە تێدا دەرناکەوێت ئەگەر قۆلۆنت هەبێت، نیشانەکانی وەکوو دڵتێکەڵهاتن، غازات، قەبزی و ڕشانەوەی لەگەڵدایە.
=KTML_Bold=2- گرفتی گورچیلەکان=KTML_End=
دەکرێت ئەم ئازارە لە گرفتی گورچیلەکانت ئاگادارت بکاتەوە، وەکوو بوونی بەرد لە گورچیلە، یان هەندێک کات دەکرێت نیشانەی گرفت بێت لە میزڵدان.
=KTML_Bold=3- دووگیانیی=KTML_End=
کاتێک هێلکە لە جۆگەی فالوپ دەپیتێنرێت، خانمەکە هەست بە ئازار دەکات لە بەشی لای چەپی سکی، لەگەڵیدا ڕەنگە خوێنبەربوون یان ئازاری شانی دەبێت.
=KTML_Bold=4- ئازاری سوڕی مانگانە=KTML_End=
بەشێک لە خانمان لە کاتی سوڕی مانگانە، هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەن لای چەپی سکیان یان بەشی خوارەوەی سکیان، ئازارەکە درێژ دەبێتەوە بۆ بەشی خوارەوەی پشت.
=KTML_Bold=5- هەوکردنی هێلکەدان=KTML_End=
کە هەندێک کات لە ئەنجامی نەخۆشییەوەیە کە لە ڕێگەی سێکسەوە دەگوازرێتەوە.
تێبینی: دەکرێت ئازاری لای چەپی سک نیشانەبێت بۆ نەخۆشی دیکە، یاخود لە ئەنجامی هیلاکەتی ڕۆژانە بێت و مەترسی نەبێت، باشترە بۆ دڵنیابوونەوە لە تەندرووستیت، سەردانی پزیشک بکەیت. [1]