قەیسی میوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان و بێتاکارۆتین و ماددە ڕیشاڵیەکان و کانزاکانی کالسیۆم، پۆتاسیۆم، گۆگرد و ئاسن، کۆمەڵێک سوودی تەندرووستی هەیە کە دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترینیانی بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1- بەهێزکردنی دڵ و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان دڵ و جەڵتە بەهۆی:=KTML_End=
- بوونی بڕێکی زۆر لە ماددە دژە ئۆکسانەکان.
- دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خراپ و بەرزکردنەوەی ئاستی کولیستڕۆڵی باش بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە ڕیشاڵیەکان.
- بوونی بڕێکی باش لە کانزای پۆتاسیۆم ڕێگە دەگرێت لە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و ناڕێکی لە لێدانی دڵ.
2- خۆپاراستن لە کەمخوێنی و چارسەرکردنی چونکە دەوڵەمەندە بە ئاسن، هەروەها بە کانزای مس کە یارمەتیی باشتر هەڵمژینی ماددەی ئاسن دەدات لە ناو لەش.
3- یارمەتیی چارەسەری قەبزی دەدات، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی پێکتین کە یەکێکە لەو ماددە ڕیشاڵیەکان کە لە ناو ئاودا دەتوێتەوە، هەروەها سلیلۆزی تێدایە کە بەسوودە بۆ نەهێشتنی قەبزی لەگەڵ بوونی بڕێکی زۆر لە ئاو.
4- خۆپاراستن لە نەرمبوونەوەی ئێسک و ئێسکەنەرمە و کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان؛ چونکە دەوڵەمەندە بە هەموو ئەو کانزایانەی گرنگن بۆ ئێسقان وەک کالسیۆم و مەگنسیۆم.
5- پاراستنی تەندرووستی پێست؛ ڕۆڵی هەیە لە یارمەتیدانی چارەسەری ئەکزیما و سووتانەوەی پێست و گەڕی، هەروەها ڕێگریکردن لە زیپکە و عازەبە و چەندین کێشەی پێست بەهۆی بوونی بڕێکی زۆری لە ڤیتامین (A).
6- یارمەتیی درەنگ تینوبوون دەدات بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو و ڕیشاڵەکان و کانزای پۆتاسیۆم، هەروەها دابەزینی پلەی گەرمی لەش ئەددات لە کاتی تای بەرز.
7- چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس و باشتر هەرس کردنی خۆراک؛ پێش ژەمەکان بە نیو کاتژمێر چەند دەنکێکی لێبخورێت، هەروەها پاک کردنەوەی کۆئەندامی هەرس و جگەر لە ماددە ژەهراویەکان.
8- بەهێزکردنی تەندرووستی چاو و خۆپاراستن لە کۆمەڵێک نەخۆشی چاو بەهۆی بوونی ڤیتامین (A).
9- بە سوودە بۆ لە کاتی ڕێجیم و بۆ ڕێگەگرتن لە قەڵەوی بە مەرجێک بڕێکی زۆری لێنەخورێت ڕۆژانە.
10- کەمکردنەوەی نیشانەکانی ڕەبۆ.
=KTML_Bold=هەندێک ڕێنمایی گرنگ:=KTML_End=
1- ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە پێویستە ڕۆژانە 2 بۆ 6 زیاتری لێنەخۆن.
2- وێنەی هەموو خۆراکێک ڕەنگە هەندێ کەس پێیان نەکەوێت یان حەساسیەتان پێیان هەبێت. [1]