گرنگترین هۆکاری ئەم حاڵەتە بریتییە لە نەخۆشی شەکرە وە کەمی ڤیتامینەکانی گرووپی بی بەتایبەتی (بی12) ، زۆر خواردنی شەکر و شیرینی و بەرهەمەکانی کاربۆهیدرات وەکوو (نان، برنج، پەتاتە) دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی هۆرمۆنی ئینسۆلین کە بە تێپەڕبوونی کات لەش بەرگری پەیدادەکات دژ بە کاری ئەم هۆرمۆنە و لە ئاکامدا شەکر ناتوانێت بچێتە ناو خانەکانی لەش و شەکر لەناو خوێن دەمێنێتەوە، ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە، ڕەقبوونی بۆریەکانی خوێن درووستدەکات و خوێن کەم دەچێت بۆ ئەندامە دوورەکان وەکوو پێ).
لە هەمان کاتدا ڤیتامینەکان ناتوانن بچنە ناو خانەکانی لەش کە لە ئاکامدا دەبێتە هۆی تێکچونی کاری ئەندامەکانی گرنگی وەکوو دەمارەکانی هەستکردن و درووستبوونی سڕبوون و هەستی موروژانە و ئازاری هەردوو پێ وە لە پیاودا دەبێتە هۆی بێهێزی و ناتەوانی جنسی، زوو ماندوبوون ، بێهێزی بەشێوەی گشتی وە هەڵدانی پێست و وەرینی مو لە هەردوو پێ و دەست نیشانەی تری ئەم حاڵەتەیە.
=KTML_Bold=گرنگیدان بە وەرگرتنی ئەم ماددانەی خوارەوە بەشێوەی سرووشتی یا دەرمان زۆر پێویستە بۆ چارەسەری ئەم نەخۆشییە لەگەڵ وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشی شەکرە.=KTML_End=
1- وەرگرتنی ڤیتامینەکانی گرووپی بی بەتایبەتی ڤیتامین (بی12).
2- وەرگرتنی چەوری (ئەلفا لیپۆیک اسید) کە جۆرێکە لە ئۆمێگا-3.
3- خواردنی سەوزە وەکو: سڵق، کاهو، جەرجیر و سپێناغ.
4- خواردنی ماسی لانی کەم هەفتەی دوو جار.
5- خواردنی تۆوی کەتان یا زەیتی تۆوی کەتان.
6- زەنجەفیل.
7- زەیتی ماسی.
8- زەردەچەوە.
9- قەوزەی دەریا کە بەشێوەی حەب هەیە بەناوی (سپایرولینا).
10- ئەسیتایل - ئەلکارنیتین، ئەنن-ئەسیتایل سیستین.
11- بەرهەمەکانی گیانداری دەریایی وەکوو قرژاڵ و ڕۆبیان و بەرهەمەکانی دیکە.
12- بەکارهێنانی زەیتی زەنجەفیل ، زیرە لە شوێنی ئازار و سڕبوون بەسوودە.
13- خواردنی میوە وەکوو ترێ یا بڵاڵوک وە هەروەها چەرەسات وەکوو گوێز و عەلی بابا.
14- ئەنجامدانی کەڵەشاخ بە دوو جەلسە لە شوێنی تایبەت، بە ئازار و سڕبوون و گەرم بوونی قاچەکان. [1]