کاتێک خانمان پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان ماڵ خاوێندەکەنەوە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی بۆنی ناخۆش لە ماڵەکەیان دووربخەنەوە، بەتایبەتی چێشتخانە کە ڕەنگە دوای خاوێنکردنەوەش هەر بۆنی ناخۆشی هەبێت.
=KTML_Bold=ڕێگەیەکی ئاسان هەیە بۆ ئەوەی دوای خاوێنکردنەوە بۆنی چێشتخانەکەت خۆشبکەیت.=KTML_End=
1- سەرەتا توێکڵی پرتەقاڵێک یان دوو دانە بهێنە لەگەڵ هەندێک دارچینی.
2- دارچینی و توێکڵی پرتەقاڵەکە بکەرە ناو مەنجەڵێکی پڕ لە ئاو، کە ئاوی زۆری تێدابێت.
3- کاتێک کردتە سەر ئاگر و کوڵا، ئاگرەکە زۆر کز بکە، پاشان ڕێگە بدە بۆنەکە بەناو ماڵەکەتدا بڵاوبێتەوە، بەمشێوەیە بۆنی ناخۆشی ماڵەکەت نامێنێت. [1]