=KTML_Bold=دوای بە خەبەرهاتن=KTML_End=
#سروشت نەوزاد#
بێگومان ترسام
بەو هۆیەش بە دەستی خۆم خۆمم سڕییەوە.
شەوێک دوای گەیشتنم بۆ نێو تەختی خەو
یەک بە یەکی دێڕەکانم هەڵوەشاندنەوە.
یەکێک لە ناوەوەمڕا دەرپەڕی
شارەزا بە ئاماژە،
گۆچانی جادویی لە بن دەستی ناو
نەناسراو، وەک ئەوەی لە نیوە شەوێکی تاریک
بەنێو ئەلفبێیەکی بەتاڵدا بێت
کاتێک هەورە چڕەکان بەسەر مانگی پڕدا دەکشێن.
شیعریش خاکی خۆی کێڵا
پاشان دەستی لە سەرشانی زەوی دانا و لەگەڵیدا سوڕایەوە.
شتگەلێکیش بەربوونەوە چەشنی پووش بە دەم با:
کەنداوێک لە شێوەی ناڵی فڕێدراوی ئەسپ، گەشتیارەکان ڕوویان لێ دەنا
قافیەی چرچولۆچ بە مانگ و ئەستێرەکانییەوە
سۆپەرمارکێتێکیش تیڤییەک تێیدا داگیرساو.
پاشان سپێدە لەگەڵ دەرکەوتنی ڕۆژ
دەرکەوت ئەوە من بووم
دوای بەخەبەر هاتنم گەیشتوومەتە بنکەی پۆلیس و
پێم ڕاگەیاندوون ئەمشەو کەسێک
بەنیازی شێواندنی کەلوپەلەکانم
هاتۆتە نێو ماڵەکەمەوە.*
=KTML_Bold=*/ بیرۆکەى ئەم دێڕەم لە دێڕێکى شیعریی هێمن عوسمانەوە وەرگرتووە. ناونیشانى شیعرەکەشى (یادگەى مرۆڤ لە سەدەى نوێدا) .=KTML_End=[1]