=KTML_Bold=گونجاوترین کات بۆ ڕامکردنى ماسییەکان=KTML_End=
#سروشت نەوزاد#
دوواین جارم بیر نایەتەوە
نازانم ڕەنگە هەرگیز هیچ کەشتییەکم نەبووبێت
لە هیچ ڕووبارێکدا و
ڕەنگە هەرگیز ڕاوی هیچ ماسییەکم نەکردبێت.
ئەگەر ئەمە ڕوون بێت دەربارەی ئەوەی
کە من هیچ کات ڕاوچییەکی بە ئەزموون نەبووبم،
ئەوە کاتێکە کە دەزانم
ئەگەری دەرکەوتنم زیاترە لە ژوورێکی بچووکدا
کاتێک بوونەوەرە هەڵواسراوەکەی سەر دیوارەکە
هیچ جووڵەیەک ناکات جگە لەوەی
لەنێو تابلۆکەیدا پاڵ دەکەوێت و
مردووانی نێو گۆڕە بە کۆمەڵەکە تەنگ بە یەکتری هەڵدەچنن.
دەزانم گومانێکی وا لەوەدا نییە ڕاوچییانی زۆر هەبن
ئەوانەی بە ئاسانی سەوڵ دەکوتن
قولابەکانیان بە دەریاچەکاندا ڕۆ دەکەن و
وای دەنوێنن مۆتەکەکە لە لەشیانەوە فڕێ بدەن.
بەڵام ئەگەر هیچ چێژێکی وا هەبێت
لە گرتنی هەر ماسییەک،
ئەوا دەتوانم دێڕە سەرنجڕاکێشەکەی ئەم شیعرە بخوێنمەوە:
ئەو کاتەی هێلکەی ورد و تازە دەرپەڕیوی کات هاوسەنگ دەکەم
لەبەرانبەر بەرهەمهێنانی هەستێک
سەبارەت
بە ڕاوکردنی پەلەوەرە ئاوییەکانی ڕووبار.
وەک ئەوەی دەردەکەوێت دەکرێ ئەمە نزیکترین بێت
گونجاوترین کاتێک بۆ ڕامکردنی ماسییەکان
کاتێک دەسکی دەرگاکە دەسووڕێنم و
سەر بۆ نێو گەلەرییەکە درێژ دەکەم
پاشان ڕاوەستان لە بەردەم تابلۆیەک کە تێیدا
شینایی ئاسمان دەخزێتە سەر ڕووی ئاوەکە
ئەو ڕووبارەی کە لەنێوان درەختە چڕەکاندا
درێژ کشاوە.
کەسێکیش شەبقەیەک بە سەرییەوه
ڕاوەستاو لە شوێنێکی بچووکی سەر بەلەم
تۆڕێک لە دەستەکانیدا و جار ناجار فڕێدانی.
ئەمە دیمەنێکە گریمانەکراو
دەنگم هەڵبڕی و ئەوەم
بە پیاوە شەبقە لەسەرەکەی تەنیشتم گوت.
پاشان تۆڕەکان کشانەوە و
ماسییەکان لەناکاو دەرپەڕین
تەنانەت زۆر زیاتر لەوەی
وەک ئەوەی بیانەوێت
ڕاستە و ڕاست لە چوارچێوەکانەوە هەڵبێنە دەر.[1]