ڕەنگە ڕۆژانە پرسیارێکی زۆر لە مێشکتدا درووستبێت دەربارەی ئەوەی چۆن ژیانێکی خۆش و باشت هەبێت و دووربیت لە خەم و نیگەرانی و دڵەڕاوکێ، چەند خاڵێک کە ماڵپەڕی Lovely Essays بڵاویکردووەتەوە وەڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە جێبەجێکردنیان کارێکی مەحاڵ نییە و ئاسانە.
1. نیگەرانی ئەو شتانە مەبە کە لە توانای تۆدا نییە کۆنترۆڵیان بکەیت، تەنیا سەرنجت لای ئەو بابەتانە بێت کە لە توانای تۆدا هەیە ئەنجامیان بدەیت.
2. کردارەکانت دوامەخە، ئەوەی دەتەوێت ئێستا دەست بە ئەنجامدانیان بکە و هەڵیمەگرە بۆ دواتر.
3. لەگەڵ ڕابردووی خۆتدا ئاشت بەرەوە، هێندە خەم بۆ ڕابردووت مەخۆ، ئەمە وادەکات داهاتووت سەرکەوتووبێت.
4. دڵخۆشبە بەو دەستکەوتانەی کە هەتە، چونکە تا بەوە ڕازی نەبیت کە خاوەنیت، ناتوانیت هەنگاو بنێیت بۆ ئەوەی زیاتر بەدەستبهێنیت.
5. یارمەتیی کەسانی دیکە بدە، ئەو دڵخۆشیەی لە یارمەتیدانی کەسانی دیکە بەدەستی دەهێنیت، هەستێکە کە پێناسە ناکرێت.
6. ئیرەیی بە کەسانی دیکە مەبە، چونکە ئیرەیی بردن وادەکات بەردەوام خۆت بەراوردی کەسانی دیکە بکەیت و خۆت بە کەمتر لەوان دابنێیت. [1]