کاتێک ڕووبەڕووی گرفت یان نەخۆشییەکی دەروونی دەبیتەوە و سەردانی کەسێکی پسپۆڕ دەکەیت لە بواری دەروونی، چەند ڕێگەیەکی چارەسەرت بۆ دادەنێت، کە ئەمانەش لەپێناو زوو تێپەڕاندنی ئەو دۆخەیە و لە دەرئەنجامدا کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانت درووستدەکات، بەڵام پێویست دەکات چەند ڕاستییەک لەبارەی وەرگرتنی چارەسەرەکان بزانیت کە ڕەسوڵ ئیبراھیم، ڕاوێژکاری دەروونی و پەروەردەیی خستویەتییەڕوو.
1. لە کاتی وەرگرتنی دەرماندا لەوانەیە بەڕاستی هەست بەتەنیایی بکەیت.
2. کاتێک لەگەڵ ئەندامانیک خێزانەکەتدایت (بەتایبەت دایک و باوکت) لەوانەیە برینەکانت چەندجارتربن، بەڵام لەلایەکی دیکەوە دەتوانیت بزانیت چەندە گەشەت کردووە.
3. ڕەنگە هەندێک پەیوەندی بگۆڕێت یان کۆتایی بێت، ئەمەش شتێکی خراپ نییە.
4. کێشە نییە ئەگەر بە باشی لێت تێنەگەیشتن، پێویست ناکات داوای لێبوردن بکەیت یان زیاد لە پێویست ڕوونکردنەوە بدەیت سەبارەت بە چارەسەرەکەت.
5. بەڵێنی بچوکی ڕۆژانە بە خۆت و جێبەجێکردنی دەتوانێت ژیانت بگۆڕێت.
6. زۆربەی شتە ئاساییەکان لە کۆمەڵگەدا زۆر ناکارامە و عەیبدارن، میهرەبان بە لەگەڵ خۆتدا کاتێک ڕووبەڕووی ئەم شتانە دەبیتەوە.
7. فێربوونی کارکردن لەدەرەوەی دۆخی ئاسایت واتە (ناوچەی ئاسوودەیی) زۆر گرنگە.
8. سنوور لە پەیوەندییەکاندا دەتوانێت ژیانت بە تەواوی بگۆڕێت (و لە سەرەتاوە دەتوانێت زۆر ناخۆش بێت) .
9. هەموو ئەم هەوڵانە شایانی ئەوەن، چونکە باشترین شتە کە دەتوانیت بۆ خۆت بیکەیت. [1]