درەنگ قسەکردنی منداڵ لە ڕۆژگاری ئێستادا جێی دوودڵی زۆربەی دایکان و باوکانە، کە بە هۆکاری جیاوازی هەیە و پێویستە پزیشک بڕیاری لەسەر بدات هۆکارەکەی چییە و لەو ڕێگەیەوە چارەسەر بکرێت.
=KTML_Bold=دکتۆر ئاوات واژەیى، پزیشکی پسپۆڕنی منداڵان چەند ڕێنماییەکی بۆ ئەو دایک و باوکانە بڵاوکردووەتەوە کە منداڵەکانیان کێشەی درەنگ قسەکردنیان هەیە.=KTML_End=
1. لەکاتی یاری کردن لەگەڵ منداڵەکەت قسەی لەگەڵ بکە و بەبێ دەنگی یاری لەگەڵ مەکە.
2. هەستی باوەڕبەخۆبوون بە منداڵەکەت ببەخشە کاتێک قسەی لەگەڵ دەکەیت بەئارامی دایبنیشێنە و بە نەرمونیانی قسەی لەگەڵ بکە نەک بەشێوەی فەرمی.
3. دڵنیا بە منداڵەکەت هەمیشە گوێ بۆ قسەکانت دەگرێ چ لەکاتی ڕاهێنان بێ یان کاتی تر.
4. کاتێک منداڵەکەت وەڵامت دەداتەوە زیاتر هانی بدە تا متمانەی زیاتری بەخۆی هەبێ.
5. وشەی جوان و سادە و ئاسان بەکاربێنە لەگەڵ تەمەنی منداڵەکەت گونجاوبێت و لە ئاستی ئەو زیاترنەبێ.
6. بەزاراوەی درووست لەگەڵ منداڵەکەت بدوێ، دووربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی وشەی ئاڵوز کە توانای فێربوونی نەبێ.
7. لە ژوورێکی بێدەنگدا لەگەڵ منداڵەکەت دابنیشە کاتێک ڕاهێنانی پێدەکەیت، دوور لە ژاوەژاو و هەر شتێک کە سەرقاڵی بکات.
8. قسە لەگەڵ منداڵەکەتدا بکە لەبارەی ئەو کار و هەڵوێستانەی ڕۆژانە ئەنجامیان دەدات یان دەیانبینێت.
9. کاتی تەواو بە منداڵەکەت بدە بۆ وەڵامدانەوە، پەلە پەلی لێمەکە با نەشڵەژێت و نەتوانێ وەڵام بداتەوە.
10. ئەم کارە تەنیا لەگەڵ منداڵەکەت بکە و ڕووبەڕووبە لەگەڵیدا، چونکە بەمشێوەیە زیاتر ئارەزووی گوێگرتنی دەبێ.
11. هاوکاری منداڵەکەت بکە بۆ گرێدانەوەی ئەو دەنگانەی دەیانبیستێت لەگەڵ ناوی ڕاستەقینەی وشەکان، واتە ئەو شتانەی دەنگەکانیان بۆ بەکارهاتووە.
12. هەوڵبدە هەموو هەستەوەرەکانی منداڵ بەکاربهێنت و سوودیان لێوەربگریت لەکاتی ڕاهێنانی قسەکردن.
13. ئەگەر منداڵەکەت لە دەربڕیندا هەڵەی کرد یەکسەر لۆمەی مەکە، تەنیا هەڵەکەی بۆ ڕاستکەوە و هانی بدە.
14. کاتێک منداڵەکەت هەوڵی قسەکردن دەدات خێرا هانیبدە تا هەست بەوە بکات ئەم قسەیەی کارێکی باش و ئەرێنییە.
15. هەوڵی زیادکردنی وشەکانی بدە کاتێک منداڵەکەت دەڵێ ئۆتۆمبێل، فێری بکە بڵێ ئۆتۆمبێلی گەورە یان ئۆتۆمبێلی بابە.
16. هانی منداڵەکەت بدە لاسایی ئەو دەنگانە بکاتەوە کە لە ژینگەی دەوروبەریەوە دەیانبیستێت. [1]