پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,902
وێنە 106,237
پەرتووک PDF 19,341
فایلی پەیوەندیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,397
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
لێکەوتە هەرێمییەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لێکەوتە هەرێمییەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا

لێکەوتە هەرێمییەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا
$لێکەوتە هەرێمییەکانی کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#26-12-2018#
ئامادەیی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا ئەگەرچی بەشێکی پەیوەندی بە #داعش#ەوە هەبوو لە سووریا و ئێراق، بەڵام بەشەکەی تری پێوەندی بە کۆمەڵێک فاکتەری هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە هەبوو بە تایبەتیش ململانێی هێزە هەرێمییەکانی وەک ئێران و تورکیا و وڵاتانی کەنداو لەلایەک‌ و، لەلایەکی تریش ململانێی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا بە جۆرێک لە جۆرەکان فاکتەرێکی تری مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بوو لە سووریا. ئەمەش زیاتر بۆ ئەوە بوو کە لە ئەگەری داڕشتنی هەر فۆرمێک بۆ سیستمی سیاسی ناوچەکە، ئەمریکا بتوانێت بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆی و هاوبەشەکانی بپارێزێت.
ئەمریکا ئەگەرچی ئامادەگییەکی زۆر بەرفراوانی نەبوو لە سووریا چ لەڕووی جیۆگرافی و چ لەڕووی ژمارەی سەربازەکانی بەراورد بە هێزەکانی لە ئەفغانستان، بەڵام لە هەمان کاتدا ئامادەبوونێک بوو کە کاریگەریی خۆی هەبوو لەسەر هاوکێشەکانی شەڕ لە سووریا. بە جۆرێک کە هێزە هەرێمییەکانی وەک تورکیا و ئێران و سووریا و ئێراق و ئیسرائیل و وڵاتانی کەنداویش حسابی تایبەتیان بۆ دەکرد، ئەمە جگە لەوەی کە هێزە نێودەوڵەتییەکانی وەک یەکێتی ئەوروپا و ڕووسیا و چین چاویان لەسەری بوو. بۆیە کشانەوەی لەناکاوی ئەمریکا لە سووریا بەگشتی و لە ڕۆژاڤا بە تایبەتی، لێکەوتەی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەبێت و کاریگەریی دەبێت لەسەر باڵانسی هێز لەنێوان ئەکتەرە ئەکتیڤەکانی ناوچەکەدا بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
$بەهێزبوونی ڕۆڵی هەرێمیی تورکیا$
لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئەوەی پێیدەگوترێ بەهاری عەرەبی، تورکیا توانیویەتی وەبەرهێنانێکی باشی تێدا بکات، زیادەڕۆیی نییە گەر بڵێین ڕاپەڕینەکانی وڵاتانی عەرەبی کێرڤی ئاکپارتی و بە تایبەتیش کەسایەتی ئەردۆغانی وەک مۆدیلێک بۆ حوکمڕانی لە بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیدا بەرزکردەوە. ئەردۆگان هەر کاتێک هەستی بە مەترسی لەسەر دەسەڵاتی خۆی و بەرژەوەندیی تورکیا کردبێت دەستی وەرداوەتە کاروباری زیاتر لە وڵاتێک، هەر لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەی ڕووسیا تا دەگاتە بەکارهێنانی هێز دژی ڕۆژاڤا و بۆردومانکردنی #شنگال# و ئەو هەڕەشە سەربازیەی ئێستاش بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات. ئەم کشانەوە لەناکاوەی ئەمریکا بە تایبەتیش لە ئانووساتێکدا کە ئەردۆگان هەڕەشەی لەشکرکێشی دەکرد، پێمان دەڵێت کە تورکیا لە ئەمریکا بەهێزترە لە ناوچەکە و لە سووریاش. بەدیوێکی تردا ئەمە وا دەکات کە لەمەودوا دەستی تورکیا درێژتر بێت لە هەڕەشەکردن لە نەیارەکانی نەک تەنیا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەڵکوو لە هەرێمی کوردستان و سووریاش. ئەم کشانەوەیەی ئەمریکا دوور نییە لێکەوتەی هەرێمیشی هەبێت بەسەر گەڕێکی تری ململانێ لەنێوان سووریا و تورکیا و وڵاتانی کەنداو، بە تایبەت ئەگەر هێزە کوردییەکان بچنە پاڵ ڕێککەوتنێک لەگەڵ سووریا. ئەگەرێکی وەها دوو نییە کاریگەریی هەبێت لەسەر پێوەندییەکانی ئێراق و تورکیا و دواتریش گەڕێکی تری ململانێ لە ناوچەکەدا.
$ئێران بۆشاییەکە پڕدەکاتەوە!$
کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا لە زۆر لاوە لە بەرژەوەندیی ئێراندایە، چونکە هێزەکانی تورکیا ناتوانن تا سەر لە سووریا بمێننەوە، ئێران لە ڕێگای میلیشیاکانی لە سووریا دەتوانێت گوشار و سەرئێشە بۆ هەریەکە لە وڵاتانی کەنداو و یەکێتی ئەوروپاش درووست بکات. دوور نییە سووریاش بەکاربهێنێ بۆ سووککردنی ئەو گوشارە ئابووریانەی کە ئەمریکا خستوویەتییە سەری، بە تایبەت ئەو ناوچەیەی ئێستا هێزە کوردییەکانی لێیە چەند کێڵگەیەکی نەوتی تێدایە. بەدیوێکی تردا ئەمە پاشەکشەی ئەمریکایە لە دژایەتی ڕژێمێکی دڕندەی وەک ڕژێمی بەعسی سووریا کە ئەمریکا چەند جار بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی خەڵکی مەدەنی تاوانباری کرد. هەڵبەتە لە ئەگەری جموجوڵی زیاتری ئێراندا دوور نییە وڵاتانی کەنداو دووبارە دەست بکەنەوە بە دەستێوەردان لە ڕێگای میلیشیا سوننەکانەوە. چونکە ئەم بڕیارەی ترەمپ بە پێچەوانەی سیاسەتی ئێستای ئەمریکایە کە بریتییە لە گوشارخستنە سەر ئێران و دەورەدانی بۆ ئەوەی ناچاری بکات بچێتە ژێر باری دەستبەرداربوون لە پڕۆژە ئەتۆمیەکەی.
$گەڕاندنەوەی هیوا بۆ چەکدارانی داعش$
ئەوروپیەکان و خودی ئەمریکییەکانیش ئەو زانیاریەیان لایە کە داعش ڕاستە لاواز بووە و جەنگەکەی دۆڕاندووە، بەڵام هێشتا لەناونەچووە. لە مانگی ئابی 2018 دا بەپێی یەکێک لە ڕاپۆرتەکانی پێنتاگۆن 14، 500 چەکداری داعش هێشتا لە سووریا و ئێراق ماون و هەردەم ئامادەن لە پەیدابوونی هەر بۆشاییەکدا بێنەوە مەیدان. بەدیوێکی تردا کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا زیانێکی زۆر بە هێزە ئەوروپی و کوردییەکانیش دەگەیەنێت کە تا ئێستا لە مەیداندا شەڕیان دەکرد لە دژی داعش، چونکە ئەو هێزانە بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان بەو زانیاریانە دەبەست کە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە پێیان دەگەیشت. واتا کشانەوەی ئەمریکا بەگشتی پاشەکشەی هێزەکانی تریش دەگەیەنێت لە شەڕی دژ بە داعشدا. هەڵبەت ئەمە هێزەکانی سووریای دیموکراتیش پاشگەز دەکاتەوە لە بەردەوامبوون لە شەڕی دژ بە داعش، چونکە ئێستا مانەوەی ئەوان لەخەتەردایە و دەبێت بەدوای ئەڵتەرناتیڤێکی تردا بگەڕێن کە جگە لە سووریا و ئێرانیش ئۆپشنێکی تریان نییە.
لە هەموو حاڵەتەکانیشدا ئەمە لە خزمەتی پڕۆسەی لەناوبردنی داعش و تیرۆریزمدا نییە، چونکە لە دوای کشانەوەی ئەمریکا ئەولەویەتی هێزەکانی سووریای دیموکرات بریتی دەبێت لە پاراستنی خۆیان نەک شەڕی دژی داعش.
$ئیسرائیل لە ئامادەباشیدا$
کشانەوەی ئەمریکا لە بەرژەوەندی هەریەکە لە ئێران و سووریا و تورکیا بوو کە هیچیان دۆستی ئیسرائیل نین، بەڵکوو دوویان مەترسی گەورەشن بۆ سەر ئیسرائیل. لە حاڵەتی کشانەوەی ئەمریکادا دوور نییە ئیسرائیلیش هەروا دەستەوەستان نەوەستێ بەرانبەر گەشەکردنی هێزە ئێرانییەکان لە سووریا. تاوەکوو ئێستا زۆر پرس هەبوون کە ئیسرائیل لەبەر ئامادەیی ئەمریکا لە سووریا تەدەخولی نەدەکرد لەپێناوی ئاڵۆزنەکردنی دۆخەکە لە ئەمریکا، بەڵام لەمە بەدواوە ئیسرائیلیش دێتەوە ناو دۆخی سووریا، چونکە کشانەوەی ئەمریکا بەمانای لاسەنگیی بەڵانسی هێز دێت لە بەرژەوەندیی نەیارەکانی ئیسرائیل. بۆیە هەر زوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی ئێمە ناچارین پارێزگاری لە خۆمان بکەین. ئیسرائیلییەکان دوای کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا وەک توێژەرێکی ئیسرائیلیش دەڵێت: خۆیان بە تەنیا دەبینن لە بەردەم هەڕەشەکانی ئێران و حیزبوڵڵادا.
$کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان$
کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا و جێهێشتنی کوردی ڕۆژاڤا ئاماژەیەکی خراپە بۆ ئاییندەی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، دواتریش جۆرێک لە بێمتمانەیی درووست دەکات کە وا دەکات دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هەمیشە بیر لە هێزێکی تری هەرێمی بکەنەوە لەبری ئەمریکا. بۆ هەرێم ئەو دۆخەی ڕۆژاڤا دەکرێت وەک دەرسێکی دووبارە سەیر بکرێت کە گرنگیی ئەکتەرە نادەوڵەتییەکانی وەک ئێمە دیاری دەکات لە ستراتیژیەتی ئەمریکادا. ئەمە جگە لەوەی کشانەوەی ئەمریکا کەمتوانایی ئەمریکا دەگەیەنێت لە ئیدارەدان و چارەسەرکردنی کێشە هەرێمییەکان لەبەرانبەر هێزە هەرێمییەکانی تری وەک تورکیا و ئێران و ڕووسیا.
کشانەوەی ئەمریکا ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە ئێستا بەرژەوەندیی ئەمریکا نە پەرەپێدانی دیموکراسی و نە پاراستنی مافی کەمینەکان نییە. لەلایەکی ترەوە ئەم کشانەوەیە دەستی هەریەکە لە تورکیا و ئێران واڵاتر دەکات بۆ ئەوەی زیاتر دەست وەربدەنە کاروباری وڵاتانی ناوچەکە و هەرکات ویستیان سنووری ئێراق و سووریا بە پاساوی دژایەتی هێزە کوردییەکان ببەزێن. ئەمە جگە لەوەی لە ئەگەری لەشکرکێشیی تورکیادا بۆ سەر ڕۆژاڤا، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە بەردەم ئیلتیزامێکی ئەخلاقی کە لەڕووی مرۆییەوە یارمەتیی پێشکەش بە کوردی ئەوێ بکات یاخود ئەوانەی کە لە ترسی لەشکرکێشی ڕۆژاڤا جێدەهێڵن و ڕوودەکەنە هەرێمی کوردستان. لەڕووی ستراتیژیشەوە ڕۆژاڤا سەرەڕای ئەو ناکۆکییە سیاسیانەی کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیبوو، بەڵام ئەوان وەک هێزی پاراستنی شوورەی ڕۆژاوای هەرێمی کوردستان وابوون. بە نەمانی ئەوان هەرێمی کوردستان جگە لە زیان هیچ سوودێکی پێناگات. [1]
ئەم بابەتە 273 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 26-12-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-12-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 23-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 273 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ژیاننامە
عەزیز محەمەد
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەزیز محەمەد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,902
وێنە 106,237
پەرتووک PDF 19,341
فایلی پەیوەندیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
شێخ عەلائەدینی خەلانێ و چەند کەسایەتییەکی تر
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
کورتەباس
هەندێک ناوی شوێنە شاخاوییەکان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
وێنە و پێناس
یەکەم چاپخانە لە سلێمانی؛ چاپخانەی کامەرانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
پێش پارێزگای هەولێر ساڵی 1972
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.281 چرکە!