=KTML_Bold=بڕیارە کۆتایی مانگی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق بدرێت.=KTML_End=
#جەمال کۆچەر#، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕڵەمانی ئێراق بۆ ئاژانسی بەغدا ئەلیەوم ڕایگەیاندووە، لە دوای کۆتایی هاتنی پشووی جەژنی ڕەمەزان، لیژنەی دارایی پەڕڵەمان دەگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆکردنی تێبینییەکان لەسەر بڕگەکانی پڕۆژە یاسای بودجە و کوورتهێنان لە بودجەدا. فراکسیۆنەکان گفتوگۆ دەکەن.
ئەوەشی وتووە، (دەنگدان لەسەر بودجە کۆتایی مانگی ئاییندە دەبێت، لەنێوان سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەڕڵەمان ڕێککەوتنێکی سیاسی لەوبارەیەوە کراوە).
ئەو پەڕڵەمانتارە ئەوەشی وتوە، ”لەسەر کەمکردنەوەی کوورتهێنان لە بودجەدا کاردەکەین، تا ڕێگری لە لێکەوتە ئابوورییەکان بکەین بەهۆی ئەو کوورتهێنانە گەورەیەی لە پڕۆژە یاسای بودجەدا هەیە”.
پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق، کە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆکراوە و بە گەورەترین بودجە لە مێژووی ئێراقدا دادەنرێت. هەروەها بە وتەی جەمال کۆچەر بودجەی ئەمساڵی 2023 بۆ ماوەی سێ ساڵە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە دووبارە بوونەوەی کێشەی بودجە لە ساڵانی داهاتوو. [1]