زۆرێک لە دایک و باوکان گرفتی گەورەیان ئەوەیە کە منداڵەکانیان ناتوانن لە ژووری خۆیان بخەون، بەردەوام هەوڵدەدەن لە ژووری دایک و باوکیان بخەون،
=KTML_Bold=هەستیار عەلی، چارەسەرکاری دەروونی منداڵان و نەوجەوانان چارەسەرکردنی ئەم گرفتەی بە ڕەچاوی ئەم چەند ڕێنماییەک خستوەتەڕوو.=KTML_End=
1. هەوڵبدەن شەوانە پێش خەوتن لە ژووری خۆیاندا چیرۆکی پەروەردەیی و ئازاییان بۆ بگێڕنەوە، کە ئاماژەبێت بۆ ئەوەی ناترسێت و بەهێزە .
2. هەوڵبدەن دەرگای ژوورەکەیان بە کراوەیی بهێڵنەوە و ئەگەر بکرێت ڕووناکییەکی کەمیش داگیرسابێت.
3. هەوڵبدەن هەندێکجار کۆبوونەوە و دانیشتنەکانتان بەرنە ژووری منداڵەکانتان، وەسفی ژوورەکەیان بکەن کە چەند خۆشە و دڵگیرە.
4. بەهیچ شێوەیەک نابێت تەشهیریان پێبکەن، یان سەرزەنشتیان بکەن لەسەر ئەو ڕەفتارە، چونکە ئەوە بارودۆخێکی کاتییە و تێدەپەرێت.
ئەگەر دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەو ڕێنماییانەی سەرەوە سوودی نییە، ئەوە پێویستە سەردانی چارەسەرکارێکی دەروونی یان پزیشکی دەروونی بکەن بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی و هاوکاری زیاتر و دڵنیابوونەوە لە دەرووندرووستی منداڵ. [1]