کاتێک بڕیار دەدەیت گۆڕانکاری بکەیت، پێویستە بزانیت کە کاتی پێویستە و ناتوانیت بە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ ئەنجامێکی باش بەدەستبھێنیت، بەڵکوو پێویستی بە کاتی درێژخایەن هەیە.
=KTML_Bold=چەند کارێک هەیە ئەگەر بۆ ماوەی یەک مانگ هەموو ڕۆژێک لەسەری بەردەوام بیت، گۆڕانکاری گەورە لە خۆتدا دەبینیت.=KTML_End=
1. هەموو ڕۆژێک نیو کاتژمێر وەرزش بکە، ئەگەر وەرزشەکە سادەش بێت وەکوو بە پێ ڕۆیشتن یان پاسکیلسواری.
2. دوو لیتر ئاو بخۆرەوە لە هەر 24 کاتژمێرێکدا.
3. بەیانیان بە ئاوی سارد ڕوخسارت بشۆ.
4. خواردنی تەندرووست بخۆ، ڕێژەی چەوری، شیرینی و خوێ کەمبکەرەوە.
5. ڕۆژانە 6 بۆ 8 کاتژمێر بخەوە.
6. بە ئەرێنی بیر لە ڕووداو و بابەتەکان بکەرەوە و لایەنە نەرێنییەکەی پشتگوێ بخە.
7. لە پەیوەندیی ناتەندرووست بڕۆرە دەرەوە، کات لەگەڵ ئەو کەسانەی بەسەر مەبە کە واتلێدەکەن بە نەرێنی بیر لە خۆت بکەیتەوە.
8. بەکارهێنانی ئامێرە تەکنەلۆژییەکان کەمبکەرەوە، ئەگەر ڕۆژانە کاری گرنگیشت هەیە، نیو کاتژمێر بۆ 1 کاتژمێر زیاتر بەکاریمەهێنە. [1]