لەگەڵ نزیکبوونەوە لە کۆتاییهاتنی ساڵی خوێندن، خوێندکاران خۆیان بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی ئامادە دەکەن، کە نمرەیەکی زۆری لەسەرە و ئەنجامی ساڵێک ماندوبوونیانە، گرنگە بە باشی خۆیان ئامادە بکەن و نمرەیەکی باش بەدەستبهێنن.
=KTML_Bold=چەند ڕێنماییەک بۆ ئەوەی بە باشی خۆت بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادەبکەیت.=KTML_End=
1. دڵنیا بەرەوە لەوەی ئەو شوێنەی تێیدا دەخوێنیت خاوێن و ڕێکخراوبێت، چونکە خوێندن لە ژووری پەرشوبڵاو سەرنجت لادەبات و وادەکات دەروونت نائاسوودە بێت.
2. پلان دابنێ بۆ خوێندن و هەموو شتێک هەڵمەگرە بۆ کۆتا خولەک، لیستێک ئامادەبکە بۆ ئەوەی چەند وانەت هەیە و چەند کاتت لەبەردەستە بۆ خوێندن، پاشان کاتەکانت دابەش بکە.
3. دڵنیا بەرەوە لەوەی تەواوی کاتەکە سەرقاڵی خوێندن نەبین و لەنێوان کاتژمێرەکان چەند خولەکێک پشوو بدە، ئەمەش وادەکات باشتر مێشکت زانیارییەکان وەربگرێت، باشتر وایە بۆ هەر کاتژمێرێک 5 بۆ 10 خولەک پشوو بدەیت.
4. بە تەواوی دووربکەوەرەوە لە مۆبایل یان ئامێرە تەکنەلۆژییەکان لەوکاتانەی پشوو دەدەیت، چونکە مێشک ماندوو دەکەن.
5. بەردەوام ئاو بخۆرەوە و با هەمیشە پەرداخێک ئاو لە تەنیشتت بێت، یارمەتیی چالاکبوونی مێشک دەدات و یادەوەری بەهێزدەکات.
6. خواردنی تەندرووست و سرووشتی بخۆ، چونکە مێشک بەهێز دەکەن.
7. خۆت تووشی شڵەژان و ترس مەکە، چونکە وادەکات زانیارییەکانت بە بیر نەیەتەوە، هەموو هەوڵێکی خۆت بدە و ئەوەی دیکەی بۆ چارەنووس جێبهێڵە.
8. بەهیچ شێوەیەک بیر لە گزی کردن مەکەرەوە، یاری بە چارەنووسی خۆت مەکە و متمانەت بە تواناکانت هەبێت، تەنیا بە هەوڵدان دەتوانیت بگەیت بەوەی کە دەتەوێت. [1]