چاوپێکەوتنی کار باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی تواناکانی خۆت دەربخەیت بۆ بەدەستهێنانی ئەو پیشەیەی کە دەتەوێت، لەگەڵ ئەوەی بە سرووشتی خۆت کەمێک تووشی دڵەڕاوکێ دەبیت، گرنگە ڕێگە نەدەیت بەسەرتدا زاڵ بێت و چەند هەڵەیەک بکەیت کە هۆکاربێت بۆ ئەوەی کارەکە لەدەست بدەیت.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی prospectsی بەریتانی، پێنج هەڵەی چاوپێکەوتنی بڵاوکردووەتەوە پێویستە لێی دووربکەویتەوە.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. خۆئامادەنەکردن=KTML_End=
ئەگەر بە پێی پێویست خۆت ئامادەنەکەیت، متمانەبەخۆبوونت لەدەست دەدەیت، ئەمەش لە دەروونتدا نائاسوودەت دەکات، جگە لەوەش وەکوو کەسێکی ناشایستە لە پێش چاوی خاوەن کارەکە دەبینرێیت، هەر بۆیە گرنگە خۆت بە تەواوەتی ئامادە بکەیت.
=KTML_Bold=2. گرنگینەدان بە جلوبەرگ=KTML_End=
ئەو ستایلەی دەیپۆشیت وادەکات یەکەمین وێنای تۆ لەپێش چاوی بەرانبەرەکەت درووستبێت، پێویستە جلەکانت ڕێک و خاوێن و ئوتوکراو بن.
=KTML_Bold=3. زۆر قسەکردن یان قسەنەکردن=KTML_End=
لە هەردوو حاڵەتەکە زیانت لێدەدات، پێویست نییە هێندە بێدەنگ بیت کە هیچ شتێک نەڵێیت، هەروەها نابێت هێندە قسە بکەیت کە بەرانبەرەکەت بە زویی بڕیارت لەسەر بدات، پێش ئەوەی وەڵامی هەر پرسیارێک بدەیتەوە هەناسەیەکی قوڵ هەڵبمژە، پاشان وەڵام بدەرەوە.
=KTML_Bold=4. ڕەخنەگرتن=KTML_End=
پێویست نییە هەر لە سەرەتاوە ڕەخنە بگریت، یان بە نەرێنی باسی کارمەندانی دیکە یان خاوەنکاری پێشووت بکەیت، چونکە چانسی وەرگرتنی ئەو پیشەیەت لەدەست دەدەیت.
=KTML_Bold=5. پرسیارنەکردن=KTML_End=
تەنیا مافی خاوەنکارەکە نییە کە پرسیار لە تۆ بکات، بەڵکوو تۆش ئەو مافەت هەیە کە پرسیار لەبارەی پیشەکە یان شوێنەکە بکەیت. [1]