مەرج نییە هەمیشە شێوەی ڕوخسار هۆکاربێت بۆ ئەوەی کەسێک جوان بێت، جوانی ڕۆح بوونی هەیە کە ڕەنگ دەداتەوە لە ڕوخسار و شێوەی دەرکەوتنت و جوانییەکی جیاوازت پێدەبەخشێت.
=KTML_Bold=چەند ڕەفتارێک هەیە کە جوان نیشان دەدات بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزان.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. یارمەتیدانی کەسانی دیکە=KTML_End=
نیشانەی هەبوونی دڵێکی میهرەبانە، بە یارمەتیدانی کەسانی دیکە زیاتر دەبیت بە کەسێکی سەرنجڕاکێش لەلای کەسانی دیکە.
=KTML_Bold=2. گرنگیدان بە تەندرووستیت=KTML_End=
تەندرووستی تاجی هەر مرۆڤێکە، گرنگە بایەخ بە جۆری ئەو خواردن و خواردنەوانە بدەیت کە دەیخۆیت لەم مانگەدا، دووربکەوەرەوە لە خواردن و خواردنەوە زیانبەخشەکان.
=KTML_Bold=3. ڕەفتاری جوان و زمانی شیرین=KTML_End=
مەرج نییە تەنیا بە لایەنی ماددی هاوکاری کەسانی دیکە بکەیت، دەکرێت وتنی وشەیەکی شیرین یان ڕەفتارێکی باش تەواوی ڕۆژی کەسێک جوان بکەیت.
=KTML_Bold=4. نەرمونیانی=KTML_End=
دەکرێت بەهۆی ڕۆژووەوە زوو هەڵچیت و توڕەبیت، بەڵام کۆنترۆڵکردنی خۆت لەو کاتەدا جوانترین ڕەفتارە کە ئەنجامی بدەیت و بە نەرمونیانی ڕەفتاربکەیت. [1]