بەشێک لە کێشەی نێوان خۆشەویستەکان یان هاوسەرەکان لێکتێنەگەیشتنە، خانمان بە سرووشتی خۆیان حەز بەوە دەکەن لێیان تێبگەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو وشانەی بەکاریدەهێنن ناڕوونن بۆ ئەوەی پیاوان لێی تێبگەن، ئەمەش زۆرکات گرفت درووستدەکات.
=KTML_Bold=ئەم وشانەی خانمان مانایەکی دیکەی هەیە و لە کاتی توڕەییدا بەکاریدەهێنن، پێویستە لێی تێبگەیت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. باش=KTML_End=
زۆرینەی کات ئەم وشەیە لە کۆتایی دەمەقاڵێ و مشتومڕەکان بەکاردەهێنن، واتای ئەوەیە کە کۆتایی بە دەمەقاڵێکە بهێنیت و ئەو خۆی بە ڕاست دادەنێت.
=KTML_Bold=2. هیچ نییە=KTML_End=
کاتێک پرسیارێکت لێدەکات و وەڵامەکەت دەبیستێت، دواتر بە هیچ نییە وەڵام دەداتەوە، بێگومان شتێک لە ئارادا هەیە.
=KTML_Bold=3. ئاساییە=KTML_End=
کاتێک کارێک دەکەیت کە ئەو بەدڵی نییە و ئەم وشەیە بەکاردەهێنێت، واتا زۆر نیگەران و توڕەیە.
=KTML_Bold=4. باشم=KTML_End=
لەڕاستیدا کاتێک ئەمە بەکاردەهێنێت واتا باش نییە، پێویستی بەوەیە ئارامی بکەیتەوە.
=KTML_Bold=5. تێگەیشتم=KTML_End=
ئەم وشەیە وەکوو فێڵێک بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوەی زیاتریان بۆ بدەیت و بێدەنگی هەڵنەبژیریت.
=KTML_Bold=6. بە تەنیا جێم بهێڵە=KTML_End=
خراپترین کار لەم کاتەدا بیکەیت ئەوەیە بە تەنیا جێی بهێڵیت، ئەم وشەیە لە ڕاستیدا واتای ئەوەیە کە گرنگی پێبدەیت نەک جێی بهێڵیت.
=KTML_Bold=7. بەدڵی خۆت=KTML_End=
بە دڵنیایی دەبێت پێشتر کارێکت کردبێت کە ئەو توڕە بووبێت، کاتێک دەڵێت بەدڵێ خۆت، واتا توڕەیە. [1]