بەشێک لەو کەسانەی ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن لە کۆتاییدا شکست دەهێنن لە هەڵبژاردنی بەرانبەرەکەیان، زۆرینەشیان بە هۆکاری ئەوەیە کەسێکی هەڵەیان هەڵبژاردوە و پێیان وابوو دوای هاوسەرگیری دەگۆڕێت، بەڵام ئەمە هەموو کاتێک ڕوونادات.
=KTML_Bold=چوار جۆری پیاو هەیە باشترە هیچ کاتێک هاوسەرگیریان لەگەڵ نەکەیت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. پیاوی چاوچنۆک و پارەپەرست=KTML_End=
هیچ کاتیک گونجاو نین بۆ ژیانکردن، تەواوی ئەوەی سەرنجیان لەسەریەتی کۆکردنەوەی پارەیە و هیچ کاتێک ناتوانن ژیانێکی خۆشت بۆ دابین بکەن.
=KTML_Bold=2. نێرجسی=KTML_End=
ئەو پیاوانە خۆپەرستن، ئامادەن ئازاری چواردەورەکەیان بدەن تەنیا لەپێناو خۆیان، هەروەها هەموو کەسێک بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن.
=KTML_Bold=3. پیاوی لاواز=KTML_End=
ئەو پیاوانەی مامەڵەی خراپ لەگەڵ هاوسەر و خێزانی هاوسەرەکانیان دەکەن و توندوتیژیان بەرانبەر دەنوێنن، بەهۆی ئەوەیە کەسایەتییەکی لاوازیان هەیە، توانای پاراستنی خێزانەکەیان نییە.
=KTML_Bold=4. توڕە=KTML_End=
زۆرینەی تاوانەکانی ڕۆژانە کە لەنێوان هاوسەران ڕوودەدات بەهۆی توڕەییەوەیە، زۆرکات پەیوەندییەکە بە جیابوونەوە کۆتایی دێت. [1]