لەو کاتژمێرانە لە مانگی ڕەمەزان کە بەڕۆژوو دەبیت و خۆت لە خواردن و خواردنەوە بەدوور دەگریت، لەگەڵ ئەوانەشدا پێویستە خۆت لە چەند کارێکی دیکە بەدووربگریت بۆ ئەوەی لە خێری ڕۆژووەکەت کەمنەبێتەوە و لە هەمان کاتدا زیان بە خۆت نەگەیەنیت.
=KTML_Bold=1. بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان=KTML_End=
ئاساییە ئەگەر بۆ پێویستی ڕۆژانەی خۆت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنیت، بەڵام زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی و بەسەربردنی کاتەکانت بە بینینی کۆمەڵێک بڵاوکراوە کە سوودت پێناگەیەنێت زیانی هەیە، هەوڵبدە لەبری ئەوە لەگەڵ خێزانەکەت کۆبنەوە، هەروەها کەڵک لە کاتەکانی ئەم مانگە ببینە بۆ داوای لێخۆشبوون و کردنی کاری چاکە.
=KTML_Bold=2. بازاڕکردن=KTML_End=
بازاڕکردن بە برسێتی وادەکات ئارەزووی کڕینی زۆرێک لە خواردن و خواردنەوکانت هەبێت و سەرنج ناخەیتە سەر پێداویستییەکانت، ئەمەش وادەکات پارەیەکی زۆر بەهەدەر بدەیت و کێشی جەستەت زیاد بکات، هەمیشە واباشترە بەتێری بازاڕ بکەیت.
=KTML_Bold=3. باسکردنی کەسانی دیکە=KTML_End=
قسەوقسەڵۆک و باسکردنی کەسانی دیکە لە پشتەوە کارێکی باش نییە، زمانت بپارێزە لە باسکردنی کەسانی دیکە.
=KTML_Bold=4. خەوتن=KTML_End=
ئاساییە لەدوای پارشێوکردن بخەویتەوە تا بەیانییەکەی، بەڵام خەوتن بە ڕۆژ تا ئەوکاتەی کە بانگی ئێوارە دەدات زیانی هەیە، لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە. [1]