پێگەی (beaumont) ی تایبەتمەند بەهەواڵە تەندرووستییەکان، بابەتێکی لەسەر کاریگەرییە خراپەکانی خواردنەوە گازییەکان بەتایبەت (کۆکاکۆلا) بڵاوکردۆتەوە و تێیدا باسی لە 6 هۆکار کردووە کە وادەکەن دەستبەرداریی ئەو خواردنەوەیە ببین ئەوانیش:
=KTML_Bold=زیادکردنی کێش:=KTML_End= لەبەرئەوەی کۆلا هیچ بەهایەکی خۆراکیی تێدانییە، هەر بۆیە ئەو کالۆریانەی بەکاردەبرێن بەکالۆری بەتاڵ هەژماردەکرێن، بۆیە هیچ سوودێک بە جەستە ناگەیەنن و دەبنە هۆی نیشتنی چەوریی و زیادکردنی کێش.
=KTML_Bold=گەدە:=KTML_End= کۆلا جۆرە ترشێکی تێدایە کە دەبێتە هۆی سووتانەوەی گەدە و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە، واتە گەڕانەوەی پێچەوانەی ترشی گەدە بەرەو سوورێنچک کە قوڕگ و گەدە بە یەکەوە دەبەستێتەوە.
=KTML_Bold=ددان:=KTML_End= ئەو ترشەی لەناو کۆلادایە دەبێتە هۆی داخورانی مینای ددان، واتە ڕووپۆشی دەرەوەی ددان دادەخورێنێت و دەبێتە هۆی کلۆربوونی.
=KTML_Bold=مەترسیی تووشکردن بە نەخۆشیی شەکرە:=KTML_End= هەر قوتویەتی کۆلا نزیکەی 40 گرام شەکری لەناودایە، واتە نزیکەی 10 کەوچکی بچوکی شەکر، ئەو شەکرەش لەناو خواردنەوە گازییەکاندایە جەستە ناتوانێت بیگۆڕێت بۆ وزە بۆیە لە جەستەدا کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی تووشکردن بە نەخۆشیی شەکرە.
=KTML_Bold=وشککردنەوەی جەستە:=KTML_End= ئەو کافایینەی لەناو خواردنەوە گازییەکاندایە میزپێکەرن، واتە هۆکارێکن بۆ وشکبوونەوەی جەستە.
=KTML_Bold=ئێسک:=KTML_End= بەهۆی ئەو ترشی فۆسفۆریکەی لەناو کۆلادایە جەستە ناتوانێت کالیسیۆم بمژێت، بۆیە دواجار دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئێسک و فشەڵبوونی. [1]