میدیاى نزیک لە #مەسرور بارزانى# هێرشێکى توند دەکاتەسەر کەناڵى ڕووداوو #ڕەنج سەنگاوى# و بەوەفاداری #بافڵ تاڵەبانى# و #قوباد تاڵەبانی# ناویان دەبات.
پارێزەر کارزان هەنارەیی بە (ماڵپەڕى باس نیوز)ى نزیک لەمەسرور بارزانى وتووە، ماوەیەکە ڕەنج سەنگاوی کەناڵی (ڕووداو)ی کردۆتە سەکۆی داپۆشنیی خراپەکارییەکانی بافڵ تاڵەبانى و قوباد تاڵەبانى، بەداخەوە شاشەکەی بۆ خۆدەوڵەمەندکردن و خۆ گیڤکردنەوە لەبەرانبەر هەندێک شت قۆستۆتەوە.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بەناو ڕەخنانەی ڕەنج سەنگاوی دەیانگرێت، لە کاتێکدایە کە خۆی لە ڕاقیترین شوێنەکانی #سلێمانی# و #هەولێر#دا دەژیت و نایەوێت ئەوە ببینێت کە لە سلێمانی چی دەگوزەرێت، چونکە وەفاداری بافڵ و قوباد تاڵەبانییە، بووەتە خاوەن سەرمایەیەکی زۆر، لە شاشەکانەوە خۆی وەک دڵسۆزی خەڵکی نیشاندەدات، بەڵام لە بنەمادا بە کارکردن بۆ بەرژەوەندیی ئەو دوو برایە، گەورەترین دژایەتیی خەڵکی دەڤەری سلێمانی دەکات.
هەروەک هەواڵەکە ڕەخنەى ئەوەشى گرتووە، ڕەنج سەنگاوی تەنیا بۆ قسەکردن لە دژی حکومەت ئازایە، ئەگەر هێندە خۆی پێ دڵسۆزی خەڵکە، با بوێرێت بەرگری لەوانە بکات کە بەزۆر زەوییەکانیان لێ داگیردەکرێت، با بتوانێت بۆ یەکجار چییە بە خەڵک بڵێت چەند گەڕەک لە سلێمانی لەلایەن دژەتیرۆری یەکێتییەوە دابەشکراوە؟ با بوێرێ باسی ئەو هەزاران دۆنم زەوییە بکات کە دارستان بوون و دارسنەوبەرەکانیان سوتێندراو دواتر کردیان بە پێشانگای ئۆتۆمبێل و کۆگای جۆراوجۆر لە سلێمانی. [1]