سەرچاوەیەک لە ئاساییشی گشتی هەرێم، لە لێدوانێکی تایبەتدا ڕایگەیاند ”ئەو منداڵەی ئەمشەو #24-04-2023# گیانی لە دەستدا، لە ئەنجامی تەقەکردنی بازرگانانی ماددەی هۆشبەرەوە بووە نەک تەقەی کارمەندانی ئاساییش”.
ئەمشەو لە ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەی نێوان هێزەکانی ئاساییش و بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لە دەستدا.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیەی قسەی کردووە دەڵێت سەرجەم کامێراکانی چاودێری ئەو ناوچەیەیان سەیرکردووەتەوە و دەرکەوتووە ئەو منداڵە لە پشت هێزەکانی ئاساییش وەستاوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی ”لە هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەمان، لەگەڵ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر، ئەو منداڵە تەمەن هەشت ساڵانە کە لە پشت هێزەکانی ئاساییش بووە، گولەیەکی پێ کەوتووە و شەهید بووە”.
ئەو سەرچاوەیە زانیاری زیاتری ئاشکراکرد و وتی (پێشتر 4 کەسمان لە باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە، ئەمڕۆش #25-04-2023# بە مەبەستی دەستگیرکردنی بازرگانێکی تر لەو باندە ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە ڕوویداوە). [1]