فڵچەی ماکیاژ یەکێکە لەو کەرەستانەی پێویستی بە خاوێنکردنەوەی بەردەوام هەیە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر لە بەکتریا و پیسی لە خۆی دەگرێت و دواتر گرفت لە پێستدا درووستدەکات و دەبێتە هۆی هەوکردن.
=KTML_Bold=بۆ خاوێنکردنەوەی فڵچەکانت دەتوانیت ئەم ڕێگەیە بەکاربهێنیت:=KTML_End=
هەفتانە فڵچەکانت بشۆ، ئەگەر فڵچەکەت ڕۆژانە بۆ ئەو بەرهەمە جوانکارییانە بەکاردەهێنیت کە شلن، وەکوو ئەساس، پێویستە پاش بەکارهێنانی بە پارچەیەک کلینێکس خاوێنبکرێتەوە.
=KTML_Bold=چۆن فڵچەکانت بشۆیت؟=KTML_End=
ئەگەر ماددەی تایبەت بە پاککەرەوەی فڵچەت هەیە، ئەوا بەکاریبهێنە، ئەگەریش ئەو ماددە پاککەرەوەیەک نییە، سابوونی منداڵ بەکاربهێنە یان شامپۆی منداڵ، زۆر بە باشی دەمی فڵچەکان خاوێندەکاتەوە.
هەرگیز فڵچەکەت لەناو ئاو جێمەهێڵە بۆ ئەوەی بخوسێتەوە، چونکە زۆرینەیان بە چەسپ پێوەکراون و لێدەبنەوە، باشترە ڕاستەوخۆ بیکەیتە بەر ئاوەکە و بەو ماددە پاککەرەوەیەی هەتە بیشۆیت بە دەستەکانت.
=KTML_Bold=چۆن وشکیان بکەیتەوە؟=KTML_End=
پاش ئەوەی کە شتت، فڵچەکە زۆر ڕامەوەشێنە بۆی وشک بێتەوە، خاولیەکی خاوێن بهێنە و فڵچەکانی لەسەر دابنێ.
ئەگەر تەپوتۆزێکی زۆر دێتە ژورەکەتەوە، فڵچەکانت بە سەر بەتاڵی جێمەهێڵە. [1]