لەگەڵ ئەوەی پێویستە تەواوی مانگی ڕەمەزان بایەخت بە پێستت دابێت، بۆ ئەوەی کاتێک لەم مانگە خۆت لە ماددە خۆراکییەکان و خواردنەوە بەدووردەگریت، پێستت بە باشی بمێنێتەوە و کاریگەریی لەسەر درووستنەکات.
=KTML_Bold=بۆ ئەوەی لە جەژنی ڕەمەزان پێستت جوان و ڕەونەقداربێت، بەم شێوەیە لە ئێستاوە گرنگی پێبدە.=KTML_End=
1. پێستت تەقشیر بکە، باشترە دوو ڕۆژ پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان ئەم کارە بکەیت بۆ ئەوەی پێستە مردوەکان لێببنەوە، بەڵام وریابە لە 10 خولەک زیاتر بە پێستتەوە مەیهێڵەرەوە.
2. تۆنەر و سیرەمی تایبەت بە جۆری پێستت بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی پێستت بدەوشێتەوە و شێداربێتەوە، هەروەها بەکارهێنانی دژە خۆر لەبیرمەکە.
3. مەساج بۆ پێستت بکە، بۆ ئەوەی سوڕی خوێنی پێستت چالاک بێت.
4. پێستت خاوێنبکەرەوە، دەتوانیت کەڵک لە هەڵمی ئاو ببینیت و ڕوخسارت لەسەر هەڵمەکەی دابنێیت، بۆ ئەوەی کونیلەکانی بکرێنەوە، پاشان چەوری پێستت دەربهێنە.
5. ماسکی سرووشتی بۆ پێستت بەکاربهێنە، باشترە ماسکێک بەکاربهێنیت کە پێشتر بەکارتهێنابێت و سوودت لێ بینیبێت، وەکوو بەکارهێنانی ئالۆڤێرا، هەنگوین، سپێنەی هێلکە، یاخود خەیار. [1]