هیچ خانمێک نییە بەرهەمی جوانکاری نەکڕێت و حەزی پێنەکات، ئیتر بابەتی ماکیاژ بێت یان پێست، بەڵام هەندێک کات پێست تووشی گرفت دەبێتەوە لە ئەنجامی هەڵە کڕینی ئەو بەرهەمە جوانکارییانە.
=KTML_Bold=هەر بۆیە گرنگە پێش ئەوەی هەر ماکیاژ یان بەرهەمێکی جوانکاری پێست بکڕیت، ئەم زانیارییانە بزانیت.=KTML_End=
1. تەنیا لەبەر ئەوەی ماکیاژەکەت دەستکەوتووە مەیکڕە، سەرەتا تەماشای پێکهاتەکانی ناوی بکە، بزانە لە چی درووستکراوە، ڕەنگە هەندێک ماددەی تێدا بێت کە تۆ هەستیاریت پێی هەبێت.
2. هەمیشە لە کاتی کڕینی پاککەرەوەی ڕوخسار، شامپۆ یان نەرمکەرەوەی قژ، ئەو جۆرە بکڕە کە قەبارەی گەورەترە، چونکە زیاتری تێدایە و بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگە دەگرێت.
3. دووربکەوەرەوە لەو بەرهەمانەی هەرزانن و نازانیت لە چ کۆمپانیایەک درووستکراون و کێ دەیانهێنێت، چونکە زیان بە پێستت دەگەیەنێت و دەبێت چەندین هێندەی پارەکەی خۆی بدەیتەوە بە چارەسەر.
4. بۆ ئەوەی پارەیەکی زۆر خەرج نەکەیت، بڕیاربە چیت پێویستە، پاشان بیکڕە، ئەگەریش ویستت بۆ یەکەمینجار بەرهەمێکی تازە تاقیبکەیتەوە، هەوڵبدە قەبارە بچوکەکەی بکڕیت، بۆ ئەوەی بزانیت بۆت دەگونجێت یان نا.
5. بە ڕیکلامەکان تێمەکەوە، تەنیا لەبەر ئەوەی چەند کەسێکی ناسراو بە باشی باس لە براندێک دەکەن، واتای ئەوە نییە ئەو براندە زۆرباش بێت.
6. بە ئۆنڵاین بەرهەمە جوانکارییەکان و ماکیاژەکان مەکڕە، چونکە نازانیت چۆنە و لە چ سەرچاوەیەکەوە بۆتدێت، باشتروایە خۆت لە نزیکەوە بیبینیت پاشان بڕیار لەسەر کڕینی بدەیت. [1]