لەم وەرزەدا خەڵکی زیاتر حەز بەوە دەکەن کاتەکانیان لە دەرەوە و لە گەشت و سەیران بەسەر ببەن، ئەمەش ئاساییە بە مەرجێک گرنگی بە پێستت بدەیت و ڕێگری بکەیت لەوەی خۆر زیان بە پێستت بگەیەنێت، بەم چەند هەنگاوە.
1. لە کاتی چوونە دەرەوە چەتر بەکاربهێنە و سێبەر بۆ خۆت درووستبکە، ئەگەر ئەویش نەبوو لەژێر سێبەری دار بمێنەرەوە.
2. دژە خۆر لەبیر مەکە، تەنانەت ئەگەر لەژێر سێبەریش مایتەوە بەکاریبهێنە، هەر دوو کاتژمێر جارێک نوێی بکەرەوە، پێویستە SPFی لە 30 زیاتر بێت.
3. جلی قۆڵ درێژ بپۆشە، بۆ ئەوەی هەتاو ڕاستەوخۆ بەر پێستت نەکەوێت، هەروەها باشترە ڕەنگی تۆخ بێت، نەک کاڵ.
4. کڵاو لەبیر مەکە، بۆ ئەوەی ڕوخسار و مل و گوێیەکانت بە سێبەر داپۆشێت.
5. چاویلکەی هەتاو هۆکارە بۆ ئەوەی چاوەکانت لە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر بپارێزێت.
6. باشترە لە کاتژمێر 10 بۆ 4ی ئێوارە لە بەردەم تیشکی خۆر نەمێنیتەوە، یان تا بتوانیت خۆتی لێدووربخەیتەوە. [1]