ئەو خانمانەی زووزوو ڕەنگی قژیان دەگۆڕن، زۆرکات کە پەشیمان دەبنەوە لە ڕەنگەکە، لە چەند ڕێگەیەکەوە کاڵی دەکەنەوە کە زیان بە تاڵەکانی قژ دەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت کەڵک لە چەند پێکهاتەیەکی سرووشتی ببینیت کە پێگەی tomsofmaine بڵاویکردووەتەوە.
=KTML_Bold=1. سۆدەی نان=KTML_End=
دوو بڕی یەکسان لە ئاوی لیمۆ و بەیکین سۆدە تێکەڵ بکە تا وەکوو گیراوەیەکی لێدێت، پاشان بیدە لە قژت بۆ 15 خولەک و پاشان بیشۆ.
=KTML_Bold=2. ڤیتامین C=KTML_End=
دەتوانیت چەند دەنکێکی حەبی ڤیتامین C ورد بکەیت، بیکەیتە ناو شامپۆکەت و بیدەت لە قژت و جێی بهێڵیت بۆ ماوەی 10 بۆ 15 خولەک پاشان بیشۆ.
=KTML_Bold=3. سرکە=KTML_End=
دەتوانیت سرکەی سێو لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکەیت و بیدەیت لە قژت، بۆماوەی 5 بۆ 10 خولەک، پاشان بیشۆیت.
=KTML_Bold=4. زەیت=KTML_End=
هەندێک زەیتی گوێزی هندی گەرم بکە، پاشان بیدە لە قژت و مەساجی پێکە.
=KTML_Bold=5. لیمۆ=KTML_End=
دوو بڕی یەکسان لە ئاوی لیمۆ و ئاو تێکەڵ بکە، پاشان قژتی پێبشۆ. [1]