هەڵئاوسانی ژێر چاوەکان زۆرکات پەیوەندی بە شێوازی ژیانەوە هەیە و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی نییە، چونکە چارەسەری لە ماڵەکەی خۆتدا دەکرێت.
=KTML_Bold=چەند ڕێگەیەک ئاسان کە ماڵپەڕی mayo clinic بڵاویکردووەتەوە، یارمەتیت دەدات بۆ چارەسەری ئەم گرفتە.=KTML_End=
1. بەیانیان دوای ئەوەی لە خەو هەڵدەستیت چاوت فێنک بکەرەوە، بەوەی پارچەیەک پەڕۆ تەڕ بکەیت و بیکەیتە سەر چاوت بەهێواشی فشاری لەسەر بکەیت.
2. هەوڵبدە پێش خەوتن خواردنەوە کەمبکەیتەوە، لە ڕۆژدا بیخۆرەوە و شەوان کەمیبکەرەوە، هەروەها ڕێژەی خوێ کەمبکەرەوە.
3. لە جگەرەکێشان دووربکەوەرەوە، چونکە هۆکاری درووستبوونی ئاوساوی ژێر چاوان.
4. ڕۆژانە 7 بۆ 9 کاتژمێر بخەوە، چونکە ئەو ڕێژە خەوە پێویستە بۆ ئەوەی پێستت بەجوانی بمێنێتەوە.
5. هەوڵبدە لە ڕێگەی دانانی سەرینەوە سەرت بەرز ڕابگرە لە کاتی خەوتندا، چونکە ڕێگری دەکات لەوەی شلەمەنی کۆبێتەوە لەژێر چاوتدا.
6. دڵنیا بەرەوە لەوەی هەستیاریت بە هیچ دەرمان، شامپۆ، سابوون یان بەرهەمی جوانکاری نییە، چونکە زۆرکات ئەو هەستیارییە دەبێتە هۆی درووستبوونی تورەگەی ژێر چاو.
7. دەتوانیت تورەگەی چا بکەیتە سەر چاوت، بەتایبەتی چای سەوز، ڕۆڵی هەیە لە کەمبوونەوەی هەڵئاوساویی ژێر چاو. [1]