=KTML_Bold=ئەو سوودانەی کە پەیوەندی بە پێستی دەموچاو و خاڵە چارەسەرکراوەکانەوە هەیە گرنگن، بەڵام چەند ڕێنماییەک هەیە پێویستە جێبەجێی بکەن بۆ ئەوەی لە زیان بەدووربن.=KTML_End=
1. زیاتر لە یەکجار لە مانگێکدا لە ئەنجامدانی ئەو کارە دووربکەونەوە، لەبەر ئەوەی دەبیتە هۆی شکانی کۆڵاجین لە پێستی دەموچاودا.
2. بڕێکی زۆر شلەمەنی بخۆنەوە بۆ درەوشانەوە و بۆ ئەوەی پێستی دەموچاو وشک نەبێت.
3. خۆ بەدووربگرن لە بەکارهێنانی کەڵەشاخ (کەپین) لەسەر پێستی بریندار یان هەوکرد و، لەناویاندا لولە چالاکەکان، ڕەشەکان و سوورەکان، چونکە پێستی دەموچاو ناوچەیەکی هەستیارە.
4. دووربکەونەوە لە پاودەرەکان و ماددە کیمیاییەکانی جیمینگ دوای کەڵەشاخ گرتن لە پێستی دەموچاو.
5. لە خواردنە چەور و چەورەکان پاش کەڵەشاخ گرتن دووربکەونەوە، چونکە لەوانەیە ڕێگە لە سوودە تەندرووستییەکانی کەڵەشاخ بگرێت.
6. لە کۆتاییدا گرنگە بزانیت کە کەڵەشاخ گرتن بە چەند جۆر و شێوازێک ئەنجام دەدرێت، هەندێک جار ڕەنگە تەنیا پێویست بێت، کەڵەشاخی مەساجی بکەین بۆ پێستی دەموچاو.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= لە دوای ئەنجامدانی کەڵەشاخی خوێناوی واتا بەبریندارکردن، بەڕووشاندن، دوای ساڕێژبوونەوەی شوێنی ڕوشاندنی پێستی دەموچاو، شەوانە پێویستە بە زەیتی زەیتون، زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی لاڤیندەر، بە یەکێک لەو زەیتانەی باسم کرد مەساجی دەموچاوی خۆت بکە بۆ ماوەی 7 خولەک، یا کەسێکی شارەزا بۆت مەساج بکات، بۆ ماوەی یەک بۆ سێ مانگ هەموو شەو کاتی خەوتن، بەیانیانیش بە سابوونێکی سرووشتی گیایی بیشۆ، بەڵام مەساجی دەموچاو دەبێت شارەزابیت و بیزانیت مەساج بکەیت، چونکە چەندین ماسوولکە هەیە لە دەموچاودا و پێستی دەموچاو ناسک و هەستیارە، دەبێت بە لێزانی مەساجی لێبکرێت، ئەگەرنا ڕەنگە کەڵک و کاریگەریی وای نەبێت و ڕەنگە کاریگەریی لاوەکیشی هەبێت، ئەگەر بە نەشارەزای و لێزانی نەکرێت. [1]