کرێشی سەر گرفتێکی باوە لە خانمان و پیاواندا، قژ ناخاوێن دەردەکەوێت و کرێشەکە دەکەوێتە خوارەوە بەسەر جلەکاندا، بەتایبەتی ئەگەر جلەکەت ڕەنگی تاریک بێت، ئەمەش دۆخێکی شەرمەزارکەریان بۆ درووستدەکات.
=KTML_Bold=بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت چارەسەری ئەم گرفتە بکەیت:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. زەیتی داری چا=KTML_End=
دژە ئۆکسانە و دژە بەکتریایە، ڕۆڵێکی کاریگەریی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی کرێشی سەر.
=KTML_Bold=2. زەیتی گوێزی هندی=KTML_End=
پێکهاتەیەکی سرووشتی و کاریگەرە بۆ چارەسەری ئەم گرفتە، ڕێگری دەکات لە وشکبوونی پێستی سەر، هەروەها چارەسەری ئەکزیما دەکات.
=KTML_Bold=3. ئالۆڤێرا=KTML_End=
دژە بەکتریایە و دژە کەڕوە، هەروەها چارەسەرە بۆ نەهێشتنی پێستی مردوو.
=KTML_Bold=4. خۆت لە سترێس بەدووربگرە=KTML_End=
سترێس کاریگەریی زۆر خراپ لەسەر تەندرووستی جەستە و دەروون جێدەهێڵێت، نیشانەکانی خورو و وشکیی قژ زیاتر دەکات.
=KTML_Bold=5. سرکەی سێو=KTML_End=
چەندین سوودی گرنگی تەندرووستی هەیە، هاوسەنگی pHی سەر دەکات و دژە کرێشە. [1]