زۆرینەی خانمان بەردەوام بەدوای نوێترین ستایل و مۆدێلەکان دەگەڕێن لە کاتی هەڵبژاردنی جلوبەرگدا، بێگومان ڕەنگیش بەشێکی سەرەکی ستایلە، ساڵانە ئەم ڕەنگانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت هاوشێوەی مۆدێلەکان.
بۆ زستانی ئەمساڵ 2022-2023 ئەم ڕەنگانە دەبن بە ترێند و باویەتی:
=KTML_Bold=1. پەمەیی تۆخ=KTML_End=
ڕەنگێکی ئارامە و لێدانی دڵ هاوسەنگ دەکاتەوە، ئەمساڵ بایەخێکی زۆری پێدەدرێت، بە ڕەنگێکی شاهانەیی دادەنرێت.
=KTML_Bold=2. پەمەیی کاڵ=KTML_End=
ڕەنگێکی گونجاوە بۆ جلوبەرگی ڕۆژانە و تەنانەت سپۆرتیش، لە پایز و زستانیش گرنگی پێدەدرێت.
=KTML_Bold=3. زەرد=KTML_End=
بە ڕەنگێکی گەرم دادەنرێت و لە زستانان بایەخی پێدەدرێت، ساڵی ڕابردوو مۆدی بوو و بۆ ئەمساڵیش بە هەمان شێوەیە.
=KTML_Bold=4. شینی کاڵ=KTML_End=
ڕەنگی دەریا و ئاسمانە، دەرکەوتنێکی شیک بە خانمان دەبەخشێت.
=KTML_Bold=5. سوور=KTML_End=
هەڵبژاردنی ڕەنگی سوور بۆ ئەم زستانە بڕیارێکی زۆر گونجاوە و دەرکەوتنێکی جوانت پێدەبەخشێت.
=KTML_Bold=6. پرتەقاڵی=KTML_End=
ئەم ڕەنگە لە هاوین و بەهاری ئەمساڵ بایەخێکی زۆری پێدەدرا، بە هەمان شێوە بۆ زستانیش بایەخی پێدەدرێت. [1]