ئەو خانمانەی ماکیاژ دەکەن زۆرکات گرفتی ئەوەیان هەیە کە پشتچاوەکەیان بۆ ماوەیەکی زۆر وەکوو خۆی نامێنێتەوە و کاڵ دەبێتەوە، ئەمەش زۆرجار وادەکات چاو ماندوو دەربکەوێت.
=KTML_Bold=بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت ماکیاژی چاوت بۆ ماوەیەکی زۆرتر بهێڵیتەوە.=KTML_End=
1. پێش ئەوەی پشتچاو بکەیت، چواردەوری چاوت بە باشی خاوێن بکەرەوە، کرێمی شێدارکەرەوەی بۆ بەکاربهێنە.
2. پرایمەر بەکاربهێنە، چونکە پێست ساف دەکات و کونیلەکان دادەخات، ئەو ماکیاژەی لەسەری دەیکەیت بۆ ماوەیەکی زۆرتر دەمێنێتەوە.
3. هەوڵبدە ئەو ماکیاژانە بۆ پشتچاوت بەکاربهێنە کە دژە ئاون، چونکە بە ئاسانی لێنابنەوە.
4. لە کۆتایی ماکیاژەکەت سپرای جێگیرکردنی ماکیاژ بەکاربهێنە، بەڵام بەوردی بەکاریبهێنە، لە دووری 15 سانتیمەوە لە ڕوخسارتری بدە و بڕێکی کەم بەکاربهێنە. [1]