قژی درێژ خەونی زۆر لە خانمانە، بەڵام هەندێکیان گرفتی ئەوەیان هەیە کە قژیان درێژ نابێتەوە بە هۆکاری جیاواز، چەند ڕێنماییەک یارمەتیت دەدات قژت درێژبێتەوە و تاڵەکانی تووشی شکانەوە نەبن.
1. چارەسەری کڕێشی قژت بکە، چونکە کرێش زۆرکات هۆکارە بۆ ئەوەی خانەکانی قژت گەشە نەکەن و هەڵوەرن، باشترە لای کەسێکی پسپۆڕ چارەسەر وەربگریت.
2. باشتروایە هەر دوو بۆ سێ مانگ جارێک 3 بۆ 4 سانیتممەتر لە قژت ببڕیت، بۆ سێ جار ئەمە دووبارە بکەرەوە، پاشان بۆ شەش مانگ بوەستە درێژ بێتەوە، بەم شێوەیە ئەو تاڵانەی قژ دەڕوات کە زیانیان بەرکەوتووە.
3. قژت شێدار بکەرەوە، بەتایبەتی ئەو خانمانەی کە قژیان چەورە زۆرکات ئەم کارە ناکەن و پێیان وایە قژیان چەوتر دەکات، بەڵام ئەمە ڕاست نییە، هەفتەی جارێک کرێمی شێدارکەرەوە بۆ قژت بەکاربهێنە.
4. زۆر شتنی قژ وادەکات تاڵەکانی قژ تووشی شکانەوە بن، باشتر وایە هەفتەی یەک بۆ دوو جار قژت بشۆیت، هەروەها دڵنیا بەرەوە لەوەی جۆری شامپۆکەت لەگەڵ قژت گونجاوبێت.
5. شانە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە پاراستنی قژ، ڕەنگە تا ئێستا ئەم خاڵەت بە گرنگ تەماشا نەکردبێت، بەڵام پێویستە ئەو شانەیەی بەکاریدەهێنیت لە دار درووستکرابێت و دانەکانی پان بن.
6. لە دوای خۆشتن کەمێک بوەستە و قژت وشک بکەرەوە، هیچ کاتێک قژت بە تەڕی کۆمەکەرەوە و مەیپێچەرەوە و پێوەی مەخەوە، چونکە بەکتریا لەناوی گەشە دەکات و ڕێگری لە درێژبوونەوەی دەکات. [1]