ئەحمەد مەجید شەرمانی، پەڕڵەمانتاری سەربەخۆی ئێراق، هۆشداریدا، لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی نەوتی نێوان #بەغدا# و #هەولێر#دا و ئاماژەی بەوەدا، ڕەنگە ئەوە کێشە بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق درووست بکات.
شەرمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ڕێکەوتنی نەوتی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ هەناردەکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوت، لە هەر ساتێکدا ئەگەری جێبەجێنەکردنی هەیە، ئەوەش بەهۆی گرژییە سیاسییەکانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بابەتە مەترسی گەورە لەسەر تێپەڕاندن، یان جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 ئێراق دەبێت، بۆیە ئێمە داوای گرەنتی لە هەردوو حکومەت لەو بارەوە دەکەین.
هەروەها ڕایگەیاندووە، هەر پێشێلکارییەکی ڕێککەوتنی نەوتی نێوان بەغدا و هەولێر دەبێتە هۆی زیادبوونی کوورتهێنان لە بودجەی ئەمساڵی 2023 و ساڵی داهاتووش 2024. [1]