بە فەرمانی #بافڵ تاڵەبانی#، بەڕێوەبردنی بازگەکان لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاساییش لادەبرێن و دەخرێنە سەر بەڕێوەبەرایەتییەکی تایبەت و فەرمان لە ئاساییشی #سلێمانی# و شارۆچکەکان وەرناگرن.
لە ماوەی ڕابردوودا میلاکی بازگەکانی ئاساییشی سنووری پارێزگای سلێمانی و #هەڵەبجە# و شارۆچکەی کۆیە لە بەڕێوەبەرایەتەکانی ئاساییش جیاکراونەتەوە و سەرجەم بازگەکان لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتییەک ڕێکخراون. تەنیا فەرمان لە بافڵ تاڵەبانی و سەرۆکی دەزگای ئاساییش وەردەگرن.
ئامانج لەم هەنگاوەی بافڵ تاڵەبانی کۆنترۆڵ کردنی زیاتری بازگەکان و وەرگرتنی فەرمانە لە خودی خۆی و هێنانە دەرەوەی بازگەکانە لەژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی شارەکان.
پێشتر شەش بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاساییش لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاساییشی سلێمانی و #گەرمیان# و #ڕاپەڕین# و #شارەزوور# و #چەمچەماڵ# و #کۆیە# جیاکرانەوە و کران بە بەڕێوەبەرایەتییەکی سەربەخۆ بەناوی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاساییش. [1]