دوای ئەوەی بەهۆی نەبوونی پارەی پێویست لە بانکەکان بۆ دابەشکردنی مووچە لە پێش جەژن بەشێک لە مووچە خۆرانی سنووری پارێزگای #سلێمانی# و #هەڵەبجە# مووچەیان وەرنەگرت. دوای دوو ڕۆژ لە دەست پێکردنەوەی کار لە دوای جەژن تا ئێستا #28-04-2023# بەشێک لە مووچە خۆران مووچەیان وەرنەگرتووە.
بۆ دابەشکردنی مووچە سنووری سلێمانی مانگانە پێویستی بە 382 ملیار دینارە. پارەی هاتوو لە #هەولێر#ەوە 289 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە و بەپارەی هەولێر و هاوکاری هاوپەیمانانەوە 309 ملیار دینار دراوەتە مووچە و 73 ملیار دیناری مووچە خراوەتە ئەستۆی داهاتی ناوخۆی سلێمانی. تا ئێستا لە سەرەتای ئەم مانگی 4 ەوە 41 ملیار داهاتی ناوخۆ دراوەتە مووچە و هێشتا 32 ملیار کوورتهێنان هەیە. زۆربەی ئەوانەی مووچەیان وەرنەگرتووە خانەنشینی سەربازی و شارستانین و ڕۆژانە بەپێی داهاتی ناوخۆ مووچە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا بانکی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی تۆمەتبار کرد بە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران. بەو پێیەی جیاکاری و دەستکاری خشتەی دابەشکردنی مووچەی کردووە. [1]