خوێندکاران کاتێک لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ نزیک دەبنەوە، تووشی نیگەرانییەکی زۆر دەبن و بەهۆی فشارەوە ڕەنگە نەتوانن بە باشی خۆیان ئامادە بکەن، یان ڕێگەیەکی هەڵەی خوێندن هەڵبژێرن، کە وابکات ئەنجامێکی باش بەدەست نەهێنن.
=KTML_Bold=بۆ ئەوەی بە باشی خۆت بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکەیت، ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە.=KTML_End=
1. پێویستە ڕۆژانی پێشتر خۆت بە باشی ئامادە کردبێت و چاوەڕێ نەبیت لە شەوی تاقیکردنەوەکە هەموو وانەکە بخوێنیت، ئەگەر ڕۆژانە وانەکەت خوێندبێت، لە شەوی تاقیکردنەوە تووشی فشار نابیت.
2. پێویستە پلان دابنێیت، ئەویش بەم شێوەیە، بزانە چەند کاتژمێرت هەیە بۆ خوێندن، وە ئەو بەشانەی پێویستە تێیدا بخوێنیت دابەشی بکە بەسەر ئەو کاتژمێرانەی لەبەدەستت دایە و بزانە بۆ هەر کاتژمێرێک دەبێت چەند بەش تەواو بکەیت.
3. بۆ هەر یەک کاتژمێرێک کە دەخوێنیت، پێویستە 5 بۆ 10خولەک پشوو بدەیت، بەڵام لە ماوەی ئەو پشووەدا بەهیچ شێوەیەک سۆشیاڵ میدیا بەکارمەهێنە، لەبری ئەوە شتێک بخۆ یان بخۆرەوە، پیاسەیەک بە ژور یان ماڵەکەدا بکە، قسە لەگەڵ کەسێکی نزیکت بکە، پاشان دەستپێبکەرەوە.
4. زۆر بایەخ بە خواردنەوەی ئاو بدە، لەبیری مەکە هەشت پەرداخ ئاو بخۆیتەوە، هەروەها ئەو خواردنانە بخۆ کە یارمەتیی زیادکردنی سەرنجت دەدەن، وەکوو بادەم، گوێز و کولەکە.
5. هەوڵمەدە بزانیت هاوڕێکانت لە خوێندندا گەیشتوون بە کوێ، تۆ بە پلانی خۆت وانە بخوێنە، چونکە ئەگەر پێش تۆ کەوتبێتن، دەترسیت و پێتوایە فریا ناکەویت، وە ئەگەر هاوڕێکانت دواکەوتبێتن، ئەوکاتە سارد دەبیتەوە لە خوێندن، هەر بۆیە پرسیاریان لێمەکە.
6. پلانی خوێندن بە شێوەیەک دابنێ کە شەو 7 بۆ 8 کاتژمێرت هەبێت بۆ خەوتن، بۆ ئەوەی لە کاتی وەڵامدانەوەی پرسیارەکان بتوانیت سەرنج بدەیت.
7. بەهیچ شێوەیەک خۆت تووشی ترس و دڵەڕاوکێ مەکە، باشترین هەوڵی خۆت بدە و بیر لە دەرئەنجامەکەی مەکەرەوە. [1]