$بووشی باوک سیستەمی نوێی جیهانی ڕاگەیاند و ترەمپ هەڵیوەشاندەوە$
#محەمەد ڕەئوف محەمەد#
#15-10-2019#
چەند ساڵێک لەمەوبەر بیرۆکەی بیردۆزێکی سیاسیم لە دوو توێی نامیلکەیەکدا خوێندەوە، کە باس لەوە دەکات باشترین جێگرەوە و ئەڵتەرناتیف چییە و کێیە بۆ ئەمریکا و ڕۆژاوا، بیرۆکەی ئەو بیردۆزە و نەخشەڕێگەکەی لەوێوە سەرچاوەی گرتووە کە ئەمریکا بە بەرنامە و نیازێکی خراپەوە دەستکاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و ئیشی نە بە گەلانی ئەم ناوچەیە هەیە و نە سەقامگیری دەوێت، لەکاتێکدا بەئاسانی دەتوانێت پشتگیری ئاساییش و ئارامی و گەشەسەندنیش بکات و لەبەریشی دەڕوات، ئەی مەگەر لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوو هەموو گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر لە ئەفغانستانەوە شەڕەکانی کەنداو و تا گۆڕینی ڕژێمی ئێراق و بەهاری عەرەبی و دوای بەهاری عەرەبیش هەر هەمووی دەستی ئەمریکای لە پشتەوە نەبوو؟ بەڵام کامیانی گەیاندە دەرئەنجامی سەقامگیری و ئاساییش و سەروەریی؟ نە هەرئەوەندە بەڵکوو هەربە و سیاسەتەی کە دەمێکە باوەڕی پێیەتی مامەڵەی هێزە ناوخۆیی و هەرێمایەتی و جیهانییەکانی کرد کە بریتییە لە ئیدارەدانی هاوکێشەکان نەک چارەسەر و بنبڕکردنیان، لێرەوە دەڕۆمەسەر بیرۆکەی بیردۆزەکە و دەڵێت (مێژووی کۆن و نوێی ئەمریکا سەلماندی، کە دەبێت هەموو دەوڵەت، نەتەوە، ئایین و ئایینزاکانی ڕۆژهەڵات لەیەک هاوپەیمانی گشتگیری سیاسی کولتووری و ژیاریدا کۆببنەوە لە ڕووسیا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە تا مەغریبی عەرەبی چونکە ئەم بەشەی گۆی زەوی لەڕووی قیەم، بەها، کولتوور، ڕەگ و ڕیشەی ئایینییەوە بەیەک دەچوون و لەیەکدی نزیکترن تا لە ڕۆژاوا) .
ئێستا ئەم بەشەی گۆی زەوی کە ڕۆژهەڵاتە هەر هەمووی پڕ و تووڕەیە لە ڕۆژاوا هەریەکەیان بەجیا دەناڵێنێت بەدەست ئەمریکاوە و دەمێکە بیر لەچارەسەر دەکەنەوە، بەڵام لەبەر پەرتەوازەییان تاوەکوو ئێستا نەیانتوانیوە خاوەنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو بن و بەتەنیاش هیچکامیان هیچیان پێناکرێت، بەڵام ڕووسیا هەلومەرجی بۆڕەخساوە بیریش لە ڕۆڵی نوێ و تۆڵەش دەکاتەوە. ئێران، تورکیا، کەنداو، ئەندەنووسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بەگشتی وان لە بیری چارەسەر و دەرچەیەکدا و شپرزەییەکانی ئەمریکا و گۆڕینی هێزە نێودەوڵەتییە تۆکمەکەی بۆ شەڕی نابەرابەریی هەرێمایەتی و بچووک و چەقین و سەرنەکەوتنە یەک لەدواییەکەکانی و سەرقاپ نانەوەی ترەمپیش بەمشێوەیەی ئێستا دەستی داوەتێ، پێدەچێت ئەو بیردۆزە دەوڵەمەند بکات و خاوەنی بۆ زۆر کات و ترەمپیش مێشێک میوانی نییە و پێوەرەکانی ئەو تەنیا قازانج و درووستکردنی هەلیکارە بۆ ناوخۆی ئەمریکا و نایەوێت باجی کوێخایەتی و ڕیشسپێتی دونیا بدات، کە ئەمریکا زیاد لە 100 ساڵە هەوڵی بۆداوە و باج و خەرجی گەورەی لەسەر کردووە.
لەم خۆسەرقاڵکردنانەی ئەمریکا بێ دەرئەنجام دەستی داوەتێ و، کات و پارەی پێوە خەرجکردووە و هیچ باکیشی نییە و نەبووە، تاکەی درێژەدات بە جەنگە بێ کۆتاکان و ماف و سەروەری گەلان لای ئەو یەکسان نییە بەقازانج و ساخکردنەوەی کاڵا و شمەکەکانی، لەم کاتەدا و لەم 40 ساڵ%D