پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,157
وێنە 106,497
پەرتووک PDF 19,250
فایلی پەیوەندیدار 96,954
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
چۆن ئایینی کریستیانێتی بەرەو ئەقڵانیبوون پەرەی سەند؟
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆن ئایینی کریستیانێتی بەرەو ئەقڵانیبوون پەرەی سەند؟

چۆن ئایینی کریستیانێتی بەرەو ئەقڵانیبوون پەرەی سەند؟
$چۆن ئایینی کریستیانێتی بەرەو ئەقڵانیبوون پەرەی سەند؟$
#نەوزاد جەمال#
#11-03-2021#
$سەردانەکەی پاپا و گوتەکانی، بایەخی جیاوازیان هەیە، بەلای منەوە ئەو پاشخانە ئەقڵانییەی لەوتارەکانیدا ڕەنگیدایەوە، پەرەسەندنێکی بەرچاوە، چونکە بەرەنجامی پڕۆسەیەکە کە بە (ئەقڵانیکردنی ئایینی کریستیان و دامەزراوەکانی) ناودەبەم.$
لەبەرئەوە باسی ئەو دیوە سیاسیە ناکەم، کە لە پشت دیدار و سەردانەکەوە چ پلانێک بەگوێ دەسەڵاتدارانی ئێراقدا دراوە. پرسیارەکە ئەوەیە: چۆن کڵێسە و پیاوانی لە ڕەوتی مێژووکردا لە 'دۆگما'وە بەرەو کرانەوە، لەدژایەتیکردنی زانست و ئەقڵەوە، بەرەو ئەقڵانییەتی پەرەی سەند؟ وەڵامی ئەمانە چەندە تایبەتە بە ڤاتیکان، دوو هێندە بۆ دیاردەی ئایینداری و دامەزراوەکانی لە ناوچەکەماندا گرنگە. لەبەرئەوەی بەئەقڵانیبوونەکە بەرەنجامی کۆمەڵە فاکتێکە.
$سەردانەکە وەکخۆی$
لەسایتی فەرمی ڤاتیکاندا (vatican.va) سەردانەکەی پاپا ناوی گەشتێکی پەیامبەران (Apostolic Journey) ی لێنراوە. سەردانێک کە خاڵی نییە لە ڕیسک و کاردانەوە لە میدیاکاندا. ماچکردنی پێی پەنابەرێک لە ساڵانی ڕابردوودا، یەکێک لە دیمەنە سەرنجڕاکێشانەکانی پاپا بوو.
ئەمجارەش، ماچکردنی ئاڵای وڵاتێکی بیانی وەک نوێنەری کریستیانەکان، پەیامێکە کە کریستیانەکانیش لەژێر ئاڵایەکدان، کە دەبێت هاوماف و هاونیشتمانبن، چونکە بێبەشکردنیان و گۆڕینی دیموگرافی ناوچەکانیان، کە بە دەشتی نەینەوا دەناسرێت، مەترسیە چاوەڕوانکراوەکەیە. جوانیێکی ڕێوڕەسمەکان، ئامادەیی ئافرەتان بوو لەگەڵ گەنج و لاو و خەڵکی ئاسایی و فەرمیدا. لەبەر مەترسی کۆرۆنا نەبوا، ئاپۆڕەکە گەورەتر دەبوو.
$وتارێک لەنێو سەردەم و شوێندا$
ئاماژەدان بە ناسۆر و نەهامەتییەکانی خەڵکی ئێراق بە کریستیانەکانەوە، مانای ئەوەیە، کە هەر جەخت لە شوێنکەوتوانی خۆی ناکاتەوە، چونکە باوەڕ تەنیا بەوە بە ڕاست و ڕەوا دانانرێت، کە پیرۆزە، بەڵکوو لەبەرئەوەیە ژیان پڕ لە هەستی جوانی و شکۆمەندی و خۆشی دەکات. پێداگرتن لەسەر بەهای ئێستاتیکی ئایین لە ژیاندا گرنگە. ئایین وزەیەک بە ژیان بدات، نەک ژیان بکوژرێ بەناویەوە.
هەروەها گوتەکانی وەک هەقیقەتی ڕەهای پیرۆز ساخنەکردەوە. پەیامەکەی بۆ بەیەکگەیاندن و لێکنزیکبوونەوە و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش بوو. زۆرجار مرۆڤ دەکەوێتە تەڵەی ئەوەی کە خۆی بە بەهێز یان دانا پیشانبدات، پاپا لەکاتێکدا ئەرکی ئایینی لە ئۆباڵکێشاندایە (خستنەئۆباڵی خۆت) کە ژیان و مان و داهاتووی ئەوانیتر لە ئەستۆت بگریت، ئەمەش دەرهێنانی وتاری ئایینە لە وتارێکی ڕەق و زبر و چەقبەستوو، گۆڕینییەتی بۆ پەیامێک کە ژیانی لەسەر بکرێت. بۆیە درێژکردنەوەی پردی پەیوەندی نێوان ئایینەکان، تەنیا لە کریستیانەکاندا چڕنابێتەوە، بەڵکوو پێکهاتە و ئایینەکانی دیکەش دەگرێتەوە.
$پەندوەرگرتن لەئەزموونە تاڵەکانی مێژوو$
شەڕ و داگیرکاری بە دروشمی ئایینی، مێژوویێکی خوێناوی هێنا. لەسەدە تاریکەکاندا خوێن و دەق تێکەڵکران. ئەو سەردەمانە تاقیکرانەوە، دەرئەنجامەکانیشی بوونە باشترین وانە. ئیتر ئەوروپا/خۆراوا جیاوازییەکان لە ناکۆکی و یەکتر سڕینەوەوە بۆ هاوکێشەیەکی یەکتر تەواوکەر برد. لەنێو جیاوازییەکانەوە ڕەنگاڵەیەکی دەوڵەمەندی شارستانی بوژایەوە. بەپێچەوانەشەوە، لەخۆسەپاندن و ستەمکاری باوەڕدار و چەوساندنەوەی ئەوی ترەوە، داڕوخان دەستپێدەکات.
پەیوەندی ئایینەکان پێکەوە، وەک تاڵەدەزووی تەونی جاڵجالۆکەیە. هەریەکە تاڵێکی باریکی لەدەستدایە و نەدەبێ دەستی لێبەردات، نەدەشبێت بەتووندی بەلای خۆیدا ڕایبکێشیت. پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردن وەک ئەو تەونە ناسک و هەستیارە.
بەشێکی ئایینەکان، سەروەختێک بە زەبری هێز جێی خۆیان لەبەرانبەر ئایینەکانی پێشوودا قایم دەکرد و ناکۆکییەکانیان بە جەنگ یەکلا دەکردەوە. ئێستە سەردەمێکی دیکەیە، کە نابێ لە ئازادی ڕادەربڕین و جیاوازی باوەڕەکان بترسن. پێویستە لەنوێنەرایەتیکردنی خوداوە، بۆ نوێنەرایەتی خەم و خواستەکانی مرۆڤایەتی بڕۆن. هەر لەم وێنەگەورەوە کڵێسە و پیاوانی، پەیام و پلانی کار و وتاریان دادەڕێژن. ئەمە بەرهەمی بەئەقڵانیبوونە، کە پاش ئەزموونی تاڵ و بەخوێن ئاڵی سەدە تاریکەکانەوە پێگەیشت.
$ئایین و سیاسەت: دووانەیەکی جیاواز$
پاپا لە هەڵسوکەوتەکانیدا، دەریخست کە چی دیکە کڵێسە و ئایینەکەی نابنە دەمڕاستی دەوڵەت و سیاسەت. بۆیە پەیامی بۆ سیاسییەکان لەمرۆڤایەتیدا چڕکردەوە و پێی گوتن: پێکەوەژیانی دۆستانە پێویستی بەئارامی و دیالۆگی ڕاستگۆیانەیە، کە دادوەری و قانونێکی ڕێزداری هەبێت. جیهان بەدڵشادی نەک هێز دەگۆڕێت'. لەمەدا ئایین پڕۆژەی سیاسەتگرتنەدەست نییە، بەڵکوو لەسۆنگەی پەیامەکانیەوە لە مرۆڤ و مافەکانی نزیکتر دەبێتەوە.
وەکچۆن لە مێژوودا دەسەڵات ویستویەتی بەرگی پیرۆزی بپۆشێت، دامەزراوەی ئایینیش ئەو خواستەی سیاسییەکانی قۆستووەتەوە، بەڵام پاش ئەزموونی جەنگی ئایینی و شۆڕشی زانست و ڕۆشنگەری و هیومانیزم، سێکۆلاریزم، لێکتێگەیشتن و ئاشتەوایی جێدەکەوێت. وەک فەیلەسووفی ئەڵمانی 'هابەرماس' دەڵێت: ئایین لەپڕۆسەی سێکۆلاریزمدا خۆی دەبێتە ئامرازی وەرگێڕانەکە و هەڵگری پاڵنەری ئەقڵانی، کە لە سێکۆلاریزمەوە کەوتووەتەوە. لەبەرئەوە ئایین پاڵنەری سێکۆلاریزمە و پڕۆسەی سێکۆلاریزم ئەنجامی ئایینە. چونکە بەئامرازنەکردنی ئایین وانەیەکە مێژوو فێرماندەکات.
$ئایین بەرزراگرتنی ئەقڵە$
پاپا وەک کەسێکی دۆگما نەبوو، کە تەنیا وتارێکی ئایینی بەرتەسک بەگوێی باوەڕدارانی خۆیدا بدات و بەوەش هێندەی دیکە جیاوازی ئایینی لە ناوچەکەدا تۆخبکاتەوە. دەیزانی وتاری بەرتەسکی ئایینی، باوەڕدانی خۆی لەم وڵاتەدا کردووەتە قوربانی. بۆیە وتارێکی کۆکەرەوە و هەموو لەخۆگری پێشکەشکرد. هەموانی بەناوی مرۆڤ و برا و خوشک، خوداباوەڕ بانگکرد.
ڤاتیکان باش لەوە تێگەیشتووە، ناکرێت ئایین دژ بەبیرکردنەوەی ئەقڵانی بووەستێتەوە. وەک فەیلەسوفی ئەڵمان (کانت) گوتوویەتی: ئەو ئایینەی جەنگ دژ بە ژیری بەرپابکات، بەتێپەڕبوونی کات ناتوانێت خۆی لەبەرانبەریدا ڕابگرێت. چی دیکە کاری ئایین نییە دژایەتی زانست، ئەقڵ و فەلسەفە و بیر و هونەر و ئەدەب بکات، بەڵکوو پێویستە لە ئامانجە باڵاکانی ئەو بوارانەوە خاڵی هاوبەشی خۆی بدۆزێتەوە. دەبێت ئایین ڕوو لە زەوی و خەم و کێشەکانی سەردەمەکە بێت، نەک خەیاڵی لە ئاسماندا گیربێت.
دیوێکی دیکەی ئەقڵانییەتەکە لەوەدایە پاپا خۆی نەکردە فریادڕەس و ڕزگارکەر! بەڵکوو گەیەنەری پەیامی ئاشتەوایی و دڵنەوایی و سەپۆرتی مۆراڵی بوو. هاوخەمی و تێگەیشتن لە داوا و نیگەرانی پێکهاتە ئایینیەکان، سەرباری وێرانبوونی پەرستگای پیرۆزی ئایینەکەی بەدەستی تووندڕەوان، بەڵام نەکەوتە تۆمەتبارکردنی شوێنکەوتوانی ئایینێکی دیکە یان بانگەشەی تۆڵەسەندنەوە، چونکە ئایین تەنیا پاڵنەری پێکەوەژیانە، نەک کانگەی خرۆشاندنی گیانی دوژمنکارانە.
$زانست و ئایین$
لەدەستپێکی سەردانەکەیدا، پاپا باسی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد، کە چەند سەختە. هاوکات پێداگیریکرد لەوەی 'خودا پیکۆتە-ڤاکسینی پێبەخشیوون'. واتە پەتاکە بە زانست چارەسەر دەبێت نەک بەشتی دیکە. دیارە سەردەمێک کە بە 'دادگاکانی پشکنین' لە ئەوروپا ناسرا، بە سووتاندنی زانا و پەڕتووکەکان دەستی پێ کرد. بەڵام ئێستا کڵێسە لەتەک زانستدا ئاشتبووەتەوە. لەهەنگاوێکی بوێرانەدا 'پاپا پیوس' (Pope Pius XII-1950) دووپاتیکردەوە 'کاتۆلیزم لەگەڵ تیۆری پەرەسەندندا ناکۆک نییە'. هەروەها، پاپا فرانسیس پێی وایە؛ زانست و ئایین نەک هەر دژی یەکترنین، بەڵکوو تیۆری 'پەرەسەندن' لەگەڵ دەقدا دەگونجێت.
هاوئاهەنگی لەگەڵ زانستدا وایکرد کڵێسا دابڕاونەبێت لەسەردەم. ڕاستە ڤاتیکان دامەزراوەیەکی زانستی نییە، بەڵام لە (11994) ەوە 'دەزگای ئەکادیمی باڵای ژیان'ی دامەزراند، کە لیژنەیەک لە زانای پسپۆڕ ڕێنمایی و بەرچاوڕوونی لە بواری زانستدا بە کڵێسا دەدات. کڵێسا هانی توێژینەوەی زانستی دەدات، کە لە خزمەتی مرۆڤایەتیدابێت (Vatican observatory) . لەبەرئەوەی یەکەم، سەختە لەم سەردەمەدا گومان لەدۆزینەوە بنەڕەتییەکانی زانست بکرێت. باشترە دەستگیرۆیی توێژینەوەی زانستی بکات تا لە سەردەمەکە دانەبڕێت.
دووەم، دۆزینەوە و بەرەوپێشچوونە زانستییەکان بە جۆرێک لێکەوتەی مۆراڵییان هەیە. دەرهاوێشتە ئاکارییەکانی زانست، کڵێسە ڕادەکێشێت. ئەم بایەخدانە بە زانست وادەکات دەزگا و پیاوانی ئایین، ئاگاداری گۆڕانکاری پەرەسەندن و بەرەوپێشچوونی زانستی بن. هاوکات نەکەونە بڕیاری دژە زانستییەوە، کە لەسەر ئایینەکە بکەوێت. مادام زانست لە خزمەتی مرۆڤایەتیدایە، هاوبەشی ئایینە لە بەدیهێنانی ئامانجە باڵاکاندا.
$مرۆڤایەتی ڕۆحی ئایینە نەک تیرۆر$
تیرۆر ئایینیی نییە. لەبەرئەوە قوربانی یەکەمی تیرۆر کوشتنی پەیامی ئایینە و گۆڕینییەتی بە ئامرازێکی قێزەون. نابێت لەئایینەوە ڕەوایەتی بە تووندوتیژی بدرێت. پاساوی تیرۆر ئایین نییە، چونکە ناکرێ کەسێک باوەڕی بەخوابێت، لەجیاتی خوا بڕیاری کوشتن جێبەجێبکات. هەر بۆیە 'تیرۆر خیانەتە لە ئایین' پاپا وتی. ئەوەش لەسۆنگەی ئەو بڕوایەوە، کە دەبێت ئایین بە سرووشتی خۆی لە خزمەتی ئاشتەوایی و کۆمەڵگەدابێت. نابێت ناوی خودا بکرێتە پاساوی کوشتن، دەربەدەرکردن و تیرۆر و سەرکوتکردن.
$پێکەوەژیان و ئاشتەوایی$
وەک لە پێشەکی ڕێوڕەسمەکەی #هەولێر#دا پاپا وتی: ئەگەر خودا، خودای ژیانە، کەواتە هەڵەیە خوشک و براکانمان بەناوی ئەوەوە بکوژین. ئەگەر خودا خودای ئاشتییە، هەڵەیە جەنگ بەناوییەوە هەڵگیرسێنین. ئەگەر خودا، خوای خۆشەویستییە، هەڵەیە بەناویەوە، ڕق و کینە بەرانبەر خوشک و براکانمان هەبێت.
لێرەوە بەسەرکردنەوەی ئاوارە و ڕزگاربووان، سەرکەوتنی ژیانە بەسەر مەرگدا. پەیامی ژیاندۆست داوا دەکات چەک بێدەنگبێت، کوشتن و دابەشبوون و ڕق و کینە بوەستێ. بۆ ئەوەی ژیان پێکەوە درووستبکرێتەوە، لێخۆشبوون، لێبووردەیی و لەخۆبووردویی، سوپاسگوزاری پێویستە.
ئەوەندەی جەخت لە بەها ئاکارییە مرۆییەکان کراوەتەوە، هێندە پێداگیری لەسەر ئەوە نییە کێ لەسەر باوەڕەکەی منە. ئاکار و ڕەوشتیش لەوەدا بە واتای ئەوە نییە 'هەر کەسێک لەسەر باوەڕ و پەیڕەوکاری ئایینم بێت بە ڕەوشتە'. نەخێر، بەزەیی و یەکترقبووڵکردن و بەهاناوەچوونی لێقەوماو و ئاوەدانکردنەوە ئامانجەکەیە. کەواتە پێوەری ڕەوشتبەرزی سەرزەنشتیکردنی ئەوانە نییە کە جیاواز بیردەکەنەوە.
برایەتی و پێکەوەژیان مەرج و ئامانجی ڕەوشتییە، نەک هاوباوەڕیی و هاوئایینیی. هاومرۆڤایەتی خوانی کۆکردنەوەی هەمووانە. وەکچۆن جیهان ماڵی هەمووانە، خۆشەویستیش زمانمانە و ئاشتەوایی ئامانجمانە. [1]
ئەم بابەتە 327 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 11-03-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-03-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 30-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 327 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
04-06-2023
سروشت بەکر
زوبێر سوورچی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,157
وێنە 106,497
پەرتووک PDF 19,250
فایلی پەیوەندیدار 96,954
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!