کورد ناوی شارۆچکەیەکە لە ھەرێمی تۆلنای مەجارستان. بەشداریکردنی کوردەکان لە بەڕێوەبردنی مەجارستان لەلایەن عوسمانییەکانەوە دەتوانرێ بدۆزرێتەوە لە دوو سەرچاوەدا: کەسایەتییە سەربازی و ڕامیارییەکانی کە بنەچە کوردییەکانیان ناسراون و کەسانێک کە ھەڵگری ناوی (کورد/کوورت/کورث) ن و دەکرێ بە ڕەگەز کوردبوبێتن یا نا.
یەکێ لە سەرەکیترین و بایەخدارترین نووسراوە وێژەیییەکانی سەدەی نۆزدەی مەجارستان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ باس لە کوردەکان دەکات لە میانەی باسی عوسمانییەکاندا. گێزا گەردۆنی (بە مەجاری: Gárdonyi Géza) (1863-1922) یەکێ بووە لەو نووسەرانەی کە بەشداریکردووە لەوەی کە ئەندەرسۆن باسیدەکات وەک 'بەئاگاھاتنەوە لە خەو'، یان ھەوڵە ڕۆشنبیرییەکان بۆ گەڕان بەدوای پێناسە مێژوویی و زمانەوانییەکانی بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسنامەی مەجاری. ئەو کوردەکانی وەک پاڵەوان تێوەگلاندووە لە ڕۆمانەکەیدا بە ناوی گیرانی مانگی یەک شەوە (ئەستێرەکانی ئگیر) (بە مەجاری: Egri csillagok) .
ھەرچەندە ناتوانرێ بەبێگومانەوە بوترێ کە شارۆچکەی کورد لە باشووری مەجارستان پەیوەندە بە کورد پاشاو، کە سەرکردەیەکی سەربازی ئەفسانەیییە و گۆڕەکەی دەکەوێتە ئەو نزیکانە. سەرەڕای ئەوە، ئەو ڕاستییەی کە دانیشتووانی شارۆچکەی کورد گرنگی و سەرنج دەدەن بە کاروبار و بابەتی کورد شایەنی سەرنجن. ناوەکە دەردەکەوێ وەک کوورتو لە نامەی باج سەندنی تۆمۆسی و ھەروەھا دەتوانرێ بە فۆڕم یان قاڵبێکی ھاوشێوەوە بدۆزرێتەوە لە دواترا. شارۆچکەکە سەر بە کاپۆسمێنت بوو لە 1542دا، بەڵام نەشێکی دانیشتووانی بەجێیانھێشت لە 1543دا. زۆری دانیشتووانەکەی گەڕانەوە لە 1559-1560. ئەوانەی کە لە شوێنەکانی تر مانەوە ناوی خێزانییان بە کوردی ھێشتەوە، و ئێستا یەکێ لە ناسراوترین نووسەرە مەجارییەکان ھەڵگری ناوی ئیمری کوردییە.
دەیەھا ساڵ دوای کشانەوەی عوسمانییەکان لە 1730دا، ناوی کورد دەتوانرا بدۆزرێتەوە لە سەرچاوەیەکدا کە نیشانەی دەدا بە 'neopopulata possessio Kurd'. باڵام لە 1729وە، کۆچەری تازە لە ناوەڕاستی مەجارستانەوە ھاتن و زۆربەیان بنچینەی ڕەگەزیان سلاڤ، سڕبی، سلۆڤاکی و مەجاری بوون. لە ناوەڕاستی سەدەی ھەژدە و ھەتا کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم، زۆرینەی دانیشتووانەکەی ئاڵمانی ڕاینلاند بوون، لە ئێستادا تێکەڵە: ئەڵمان، ھەنگاری و دۆم. ھەرچی ئەو 2000 کەسەی کە لەوێ نیشتەجێن بە شانازییەوە خۆیان دەناسێنن وەک کوردی، کە پێناسێکی خۆماڵی نیشتمانییە کە ھەموو پەیوەندییەکی لەدەستداوە لەگەڵ پاشای ئەفسانەیییەکەدا کە کورد پاشایە.
ئەمەش دەتوانێ نموونەیەکبێ: ڕاستەوخۆترین نیشانە لەسەر کاریگەریی کوردی لە مەجارستان بریتییە لە شارۆچکەی کورد لە ھەرێمی تۆلنا. شارۆچکەکە، ئستڤان کسر کە سەرۆکی شارۆچکەکەیە و دانیشتووانی تری ئەو شارۆچکەیە گەیشتنە ئەو باوەڕەی: ئەگەر تەنانەت دەرکەوێ کە ناوەکەش وەرنەگیراوە لە ناوی نەتەوەی کوردەوە، تەنیا ئەگەری بوونی پەیوەندییەکی وەھا لە بیرکردنەوەی خەڵکدا شتێکی بێوێنەیە. لەمە سەرنجڕاکێشتر وشەکانی مامۆستای قوتابخانەی ئەو شارۆچکەیەبوو. للۆنا تار لە لێدوانێکی تایبەتیدا باسی بابەتە ئابڕووبەر و ناوزڕێنەکەی فڕاندنی ئۆجەلانی کرد: سەرەڕای ئەوەی ئێمە کورد نین- ئێمە وەکدانیشتووانی شارۆچکەی کورد- شوێن بابەتەکەی ئۆجەلان کەوتین. وەک بابەتێکی خۆمان مامۆڵەمان لەگەڵ کرد، خوا ئەزانێ بۆ!
دوای 200 ساڵ لە نیشتەجێبوون لەم شارۆچکەیە، دانیشتووانە دۆن ئاوسشغابنە ئەڵمانەکان نیشتگەکانیان لێسەندرایەوە و بە زۆر نێردرانەوە بۆ ئەڵمانیا دوابەدوای کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم.[1]