$بە نەرمی$
#هێڤیدار ئەحمەد#
#06-08-2021#
$هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، لەلایەن پاسەوانانی شەرەفی کۆماری ئیسلامی ئێران، چەند پرسیارێکی درووستکرد، بۆچی تەنیا ئاڵای کوردستان؟ ئێران دەیەوێ چ بڵێ؟ بەرانبەر ئەوە چ داواکارییەکی لە هەرێمی کوردستان هەیە؟ هەرێمی کوردستان دەتوانێ چ بکات؟$
ئاڵای کوردستان سیمبوولی گەلێکی ستەملێکراوە، کاتێک دەبینرت ئەو ئاڵایە لەلایەن دەوڵەتێکی وەک ئێران بۆ پێشوازیکردنی سەرکردەیەکی کورد لەتەک ئاڵای ئێران بەرزدەکرێتەوە، خەڵکی هەرێمی کوردستان هەستی کرد، هەرێمەکەیان لە دۆخێکی باشدایە و بازێکی گەورەی سیاسی هاوێشتووە.
5/8/2021 ڕۆژێکی نوێ بوو لە دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان دا. هەروەها سیاسەتێکی نوێ بوو بە دەستبەکاربوونی ڕەئیسی وەک سەرۆکی نوێی ئێران، بەرانبەر هەرێمی کوردستان.
بەڵام بۆ ئاڵای هەرێمی کوردستان بۆ ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵکرا؟ ئێران چی دەوێ؟ یەکێک لە جۆرەکانی سیاسەتکردن، سیاسەتی نەرمە. لە سیاسەتی نەرمدا ئەم پرسیارانە دەکرێت: دەبێ بزانی یاریەکە چییە و لەگەڵ کێ دەیکەی و چۆن دەیکەی و بە چ هێزێک دەیکەی و یاریزانەکان کێن؟ تاوەکوو دەرئەنجامەکان بزانی چ بەدەستدەهێنێ و چ دەدۆڕێنی... هەروەها لەم هاوکێشەیەدا ئەوەی گرنگە، دەبێ بزانی کەی کارتەکانی خۆت بەکار دەهێنی.
پەیوەندی بەهێز لەگەڵ ئێران، مافێکی سرووشتی و پێویستی هەرێمی کوردستانە، چۆن لەگەڵ تورکیا و ئەمریکا و دەوڵەتانی دیکە هەیە، دەبێ لەگەڵ ئێرانیش هەبێ. ئەمریکا گەورەترین بنکەی سەربازی لە کەنداو، لە قەتەر هەیە و ئێران باشترین پەیوەندی لەگەڵ قەتەر هەیە، کوێت، سەڵتەنەی عومان، ئوردن و تورکیا هەموویان بنکەی سەربازی ئەمریکایان لێیە، کەچی باشترین پەیوەندییان لەگەڵ ئێران هەیە.
هەرێمی کوردستان نە لە ڕووی ئابوورییەوە توانای هەیە، نە لە ڕووی ئامێری سەربازییەوە یان لۆبیکردنی نێودەوڵەتی ئەوەندە هێزی نییە بتوانێ سیاسەتی لەسەر بکات بەرانبەر دەوڵەتانی ناوچەکە، بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی.
بەڵام یاریزانی باش و تێگەیشتوو، پێگەیشتوو لە هەرێمی کوردستان هەیە بۆ سیاسەتکردن، جەنابی نێچیرڤان بارزانییە، بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی سەرۆک #مەسعود بارزانی#، کە بڕیاری کۆتایی هەرێمی کوردستان هەر لای جەنابیانە.
ئێران تووشی چەند کێشەیەکی گەورەبووە لە دەوروبەری خۆی:
یەکەم: دۆخی ئێراق و گرووپە شیعەکان و لایەنە سیاسییەکانی شیعە لە ئێراق لەوپەڕی خراپیدایە کە دژی یەک وەستاون. ئێراق بۆ ئێران بابەتێکی حەیاتییە.
دووەم: دۆخی سەر سنوورەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان و مامەڵەکردن لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات.
سێیەم: کێشەی نێوخۆی ئێران و بوونی خۆپیشاندانەکانی باشوور و ناوچەی ئەحواز دژی دەسەڵاتی ئێران.
چوارەم: مەترسی بزووتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان کە هاوسنووری ئێرانە.
پێنجەم: کێشەی کەنداو، یەمەن، لوبنان ...هتد
ئێمە باسی دۆخی ئێراق دەکەین کە هەرێمی کوردستان دەتوانێ لەم مەیدانەدا یاری خۆی بکات، چونکە ئێرانیش پێویستی بە یارمەتییە لە ئێراق.
هێزێک بتوانێ ئەمڕۆ یارمەتیی ئێران بدات، هەرێمی کوردستانە، ئەمە ئەو ساتەیە، هەرێمی کوردستان کارتەکانی خۆی بە درووستی بەکاربێنێ، بەرانبەر داواکارییەکانی ئێران، تاوەکوو بزانین هەرێمی کوردستان چی بەدەستدێنێت؟
داواکاری هەرێمی کوردستان چین لە ئێراق؟
یەکەم: هاوبەش بین لە ئێراق نەک بەشداربین.
دووەم: بەغدا بە چاوی هاووڵاتی پلە دوو �%