=KTML_Bold=ناکۆییەکانى پارتى و یەکێتیى گەیشتۆتە بنبەست
یەکێتیى، داواى لە ئێران و بەغدا کردووە پشکى سلێمانى لە هەولێر جیابکرێتەوه
پارتى، لە جوڵەکانى یەکێتیى نیگەرانه=KTML_End=
جموجوڵەکانى چەند ڕۆژى ڕابردووى یەکێتیى لە #بەغدا#، پارتى نیگەرانکردووە و یەکێتیى هەموو هەوڵێکى خۆى دەدات بۆ ئەوەى پشکى پارێزگاى #سلێمانى# و #هەڵەبجە# لە بودجەى ئێراق لە #هەولێر# و #دهۆک# جیابکاتەوە.
سەردانى چەند ڕۆژى ڕابردووی شاندى یەکێتیى و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانى شیعە لە بارەى جیاکردنەوەى پشکى سلێمانى و هەڵەبجە لە بودجەى ئێراق. #پارتى دیموکراتى کوردستانى# نیگەران کردووە و یەکێتیش بە تەواوى لە پارتى بێئومێد بووە.
لە دواى شەڕى ناوخۆى پارتى و یەکێتیى لە نەوەدەکانى ڕابردوودا بۆ یەکەمجارە ناکۆییەکانى پارتى و یەکێتیى بەو ئاستە بگاتە بنبەست. بۆیە #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# لە ماوەى ئەو چەند ڕۆژى ڕابردوودا هەموو هەوڵێکى خۆیان لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا و ئێران خستۆتەگەڕ بەمەبەستى ڕازیکردنیان لەسەر گەرەنتیکردنى پشکى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە لە بودجەى 2023ى ئێراق.
بەشێک لەلایەنە شیعەکان داواکارییەکانى یەکێتییان ڕەتنەکردۆتەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا #02-05-2023# ئەو حزبە لەگەڵ لایەنى ئێرانى و شیعە بە تەواوى نەگەیشتۆتە ڕێککەوتنى کۆتایى. [1]